سەرۆکی فراكسیۆنی گۆڕان:داگیرکاریەکی گەورە لە شاری هەولێر ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 203 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان،ئاشکرایدەکات لەلایەن دەسەڵاتدارێكی دەستڕۆشتووی شاری هەولێر رووبەری زیاتر لە 13 ملێۆن مەتر و بە بەهای چەند ملیار دۆلارێك داگیرکراوە،عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان،لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە نوسینێکیدا،دەڵیت ،زیاتر لە ١٣ ملیۆن مەتر زەوی، بەناوی پڕۆژە لە شوێنێكی نایابی هەولێردا سیمكراوە، خەمڵاندنی نرخی ئەم زەوییە ئەستەمە، بەڵام بەهاكەی لە چەند ملیار دۆلار زیاترە،هەروەها شوێنی زەویەکەش ئاشکرا دەکات دەڵێت،لەدوای نەخۆشخانەی نەورۆز لە سەر شەقامی ١٠ كیلۆمەتری بەحركە، تا پردی ١٢٠ مەتری چواڕیانی ئەتكۆنستی تاوەكو بەرامبەر ئیتاڵی ٢ ، سیمكراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.