کۆڕبەندی نێودەوڵەتی لەبارەی داعش لە ڕۆژئاڤا دەستی بە کارەکانی کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 479 جار بینراوە

ستاندەر

لە شاری عامودای سەربە قامیشلۆی ڕۆژئاڤای کوردستان “کۆردبەندی نێودەوڵەتی لەبارەی داعش” بە میوانداری چەندین کەسایەتی ناوخۆیی و دەرەکی دەستی بە کارەکانی کرد.

ناوەدنی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاڤا لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا، بە میوانداری چەندین کەسایەتی سیاسی و یاسایی و سەربازی ناوخۆیی و دەرەکی هەستا بە سازدانی “کۆربەنی نێودەوڵەتی لە بارەی داعش” بە ئامانجی ناساندنی تاوانەکانی داعش، کە خۆی دەبینییەوە لە پێشکەشکردنی زانیاری و داتا لەسەر تاوانەکان و نیشاندانی بەڵگە-فیلم و وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵانی جەنگی دژ بە داعش.

هەروەها لە درێژەی کار و چالاکییەکاندا قوربانیانی دەستی داعش لە ڕێگەی نووسراوێکەوە کە ئاراستەی ئەو کۆڕبەندە و میوانەکانی کرابوو، داوایان کرد کە چەکدارانی داعش لە دادگایەکی نێودەوڵەتی سزا بدرێن.

ب.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.