متمانەبەخۆبوون

لەلایەن ستاندار Posted on 21385 جار بینراوە

ئارام مجید شەمێرانی

یەکێک لەتایەتمەندیە دەروونی و کەسایەتیەکانی مرۆڤی سەرکەوتوو متمانەو باوەڕ بەخۆبوونە، لەھەرکات و ساتێک و لەھەرکارێکدا مرۆڤ متمانەی بەخۆی ھەبێت بێگومان سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت.
متمانەبەخۆبوونیش : بریتیە لە حاڵەتێکی ھەستیاری دەروونی کە ڕەنگ دەداتەوە لە گوفتارو ھەڵسوکەوتی ڕۆژانەی ھەموو تاکێکدا،وە بریتیە لە کۆمەڵێک بیروڕا لای تاک کە گەشتووەتە پلەی توانەوەی لە ناخداو (متمانە)ی لێ پێکھاتووەکە کەسەکە بەزمان دەری دەبڕێت و لەدڵدا دەچەسپێت و لاشە بەکردار نیشانی دەرەوەی دەدات.
متمانە بەخۆبوون لەناخدا دروست دەکرێت و گەشەی پێدەکرێت وزیاد دەکرێت واتە متمانە بەخۆبوون سەرەتا حاڵەتێکی دەرونییە و دواتر لەسەر بنەمایەکی دەروندروستی کەسایەتی بەھێز و متمانە بەخۆبوون بەرھەم دێت، ئەو مرۆڤانەی باوەڕیان بەخۆیان ھەیە ئەگەر لەکارێکدا سەرکەوتوونەبن خێرا متمانە بەخۆیان دەکەنەوە و سەرکەوتن بەدی دێنن و بەردەوام لەھەوڵدانن بۆ سەرکوتن، تەنانەت ئەدیسۆن ھەزار جار ھەوڵی دا تا ڕوناکی دروست بکات بەڵام سەرنەکەوت،لێیان پرسی ھەزارجار ھەوڵتدا شکستت ھێنا،وتی من ھەزار جار ھەوڵم داوە، دواجار متمانەی بەخۆی ھەبوو تاگەشتە دروست کردنی ڕووناکی و سەرکەوت.
ئەگەر ئاوڕێک لەمێژوو بدەینەوە دەبینین زۆر بەی ئەوکەسانەی بوون بەزانا و داھێنەر یان سەرکردەو ڕابەر ئەوانە بوون متمانەیان بەخۆیان و کەسایەتی و ھەوڵدانەکانی خۆیان بووە تادواجار گەشتون بو ئەنجامەی بەدەستیان ھێناوە.
کەواتە ئەوانەی متمانەیان بەخۆیان ھەیە تەنیا سوودیان بۆ خۆیان نیە، بەڵکو سوود بەتەواوی مرۆڤایەتی دەگەیەنن بەھۆی بەرھەم و داھێنان و سەرکەوتنەکانیان کەبەرھەمی متمانە بەخۆبوون بووە.کەواتە متمانە بەخۆبوون نیشانە و کلیلێ سەرکەوتنە،لەدونیای ئەمڕۆدا چەندین کەسایەتی بەھێز دەرکەوتوون کار لەسەر بەھێزکردنی متمانەبەخۆبوون دەکەن و چەمکی متمانەبەخۆبوون لە زانستەکانی دەروونناسی و کۆمەڵناسیدا پانتاییەکی فراوانی داگیرکردووە.
کەواتە ھەر مرۆڤێکێک متمانەی بەخۆی نەبێت لەژیانیدا شکست دەھێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.