شەھید دیار، بەورێکی سیاسیی

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە

ئەحمەد میرە

مرۆڤ بە ھەڵوێستەکانی دەناسرێتەوە، ئەو کاتەی لە پێناوی بیڕوباوەڕەکەیدا گیانی خۆی دەکاتە قوربانی دەگاتە ترۆپکی راستگۆیی لە پێناو ئەو پەیامەی کە لە روحەوە بڕوای پێیەتی.
شەھید دیار، یەکێک لە گەنجترین سەرکردەکانی (P.K.K) لە باشوری کوردستان، ئەو دە ساڵ پێش ئێستا کەسی یەکەمی ئەو رەوتە شۆڕشگێرە بوو کە سەرکردایەتی شۆرشی دەکرد دژ بە دەوڵەتی تورکیا.
بێ ئەوەی ھەراو ھۆریای سیاسی دروست بکات و موزایەدە بە وازھێنانەکەیەوە بکات وازی لە ھاوسەرۆکی (پچدک )ھێنا.
لێرەوە بۆت دەردەکەوێت بەورێک لە چیاکانی وڵات لە پێناوی خۆش بەختی ئەوانی تردا خەبات دەکات بە داخەوە وەک میدیای پەکەکە بڵاویکردەوە لە ڕێگەی پیلانێکی بەکرێگیرانەوە تیرۆرکراوە، لە راستیشدا کاتێک سەیری میدیای ھەندێک حیزبی کوردی لە باشور دەکەیت ئەو راستیە تاڵەت بۆ دەردەکەوێت کە چۆن شەھیدکردنی (دیار غەریب)و ھاورێکانی دەکەنە بەھانەی ھێرشە ناڕەواکانی تورکیا، تەنانەت ھانی خاوەنی شەھیدانی مەدەنی روداوەکە (کورتەک) دەدەن دژی (پەکەکە) نارەزایەتی دەرببڕن.
ئەو دۆخە نەگریسە، بەڵگەی ئەوەیە ئێمە ھەم وەک سیستەمی سیاسسی و تەنانەت وەک نەتەوەش گرفتی گەورەمان ھەیە، نەمانتوانیوە بنەماکانی نەتەوەیی بوونی خۆمان بپاڕێزین، ھەر چەندە لە ئێستادا رایەکی سەیر لە ناو دەستەبژێری باشوری کوردستاندا سەریھەڵداوە و پێداگیری لە سەر ئەوە دەکات کە ئەم جۆرە خەباتە بۆ ئێستای کوردستان کارەساتە و ھۆکاری نەھامەتی گەورەیە و پێیان وایە نەتەوەو بەرگریکردن لە بەھاکانی مرۆڤبوون مۆدێلی بە سەر چووە بە بێ رەچاوکردنی ئەوەی ئێمە لە دۆخێکی مەترسیدار داین و ناچارکراوین لە پێناوی مانەوەدا چەک ھەڵبگرین.
ئەوەی لەم نێوەندەدا گرنگە تەنھا ئەوەیە کە شەھید دیار و ھاوڕێکانی وەک ئەوەی مرۆڤێکی رەسەن و خاوەن ھەڵوێست بوون، شەھید بوون، و جارێکی تر ئەوەیان دووپاتکردەوە کە کورد بوون لە ھەموو شوێنێکی ئەم جیھانەدا مەترسی لە سەرەو دەبێت لە پێناویدا قوربانی بدەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.