متمانەبەخشین بە کابینەی نوێ و پشکی یەکێتی لەدەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان

لەلایەن ستاندار Posted on 203 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی بانگێشتنامەی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان بۆ پەڕلەمانتاران کە بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژی چوار شەممە ۱۰ی ئەم مانگە  پەڕلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ متمانەبەخشین بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

بەپێی ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی سەرۆکی پەڕلەمان پشکی یەکێتیە و ئەو حزبەش “ڕێواز فایەقی” بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە. پێشتر لەهەندێ سەرچاوە وا بڵاوکرایەوە کە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەبەردەم سەرۆکی نوێی پەڕلەمانی کوردستان کە پشکی یەکێتیە متمانە وەردەگرێت بەڵام ئێستا ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە کابینەی نوێی حکومەت لەبەردەم دەستەی سەرۆکایەتی ئێستا متمانە وەردەگرێت دواتر گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.