ئەو کڵاوەی مەسرور و نێچیر خستویانەتە سەر ڕاگەیاندنی کوردی .. !!

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

دلشاد مەجید

ڕاگەیاندنی کوردی بەبێ ئاگایی کەوتۆتە حزمەتی ئەجندای پارتی .. کەگوایە بەھۆی باڵباڵێنی نێوان نێچیر و مەسرور.. ئاشتی ھەورامی نەکراوەتەوە وەزیری سامانە سروشتیەکان ..

لەڕۆژی ٦/١٧ ھەواڵێکم لەسەر دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بەکێشەی نەوتی ھەرێم بڵاوکردەوە..

دادگای ناوبراو لەسەرداوای پارێزەر و وەکیلی وەزیرە سامانە سروشیتەکان، دانیشتیەکانی بۆ ٨/٥ دواخست، بەھۆکاری دەست بەکارنەبوونی وەزیری نوێی سامانە سروشتیەکانی ھەرێم..
لەو ھەواڵە ڕام گەیاند ڕەنگە ئاشتی ھەورامی پۆستی ئەو وەزارەتەی لەحکومەتەکەی مەسرور بارزانی پێ نەدرێتەوە..

کڵاو دورینەکەی مەسرور و نێچیر چیە..؟

پارتی ھەموو ھەوڵێکی بۆئەوەیە کەمەلەفی ڕادەستکردنەوەی نەوت بە بەغدا لەئەمساڵ جێ بەجێ نەکات.. بەبیانووی گۆرینی وەزیرو نەمانی ئاشتی ھەورامی لەپۆستەکەی.. تاکۆتایی ئەمساڵ درێژە بەدانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی بدات..

بەخوێندنەوەی خۆم ھێشتا کارێکتەری ئاشتی ھەورامی لەمەلەفی نەوت کاریگەرە.. ئەگەر نەشکرێتەوە بەوەزیر بەڵام وەک ( وەزیری سێبەر) کار دەکات ..
ناونەھێنانی ئەمڕۆی وەزیری سامانە سروشتیەکان لەحکومەتەکەی مەسرور بارزانی و ھێشتنەوەی ئەو پۆستە بەبەتاڵی.. یەک ئەگەری لەپشتە..

ئەویش ئەوەیە تا کۆتایی ساڵ ئەم پۆستە بەوەکالەت بەڕێوەببرێ.. لەساڵی نوێ ئاشتی ھەورامی بکرێتەوە وەزیر..! ئەمەش ھەروەک لەسەروە باسمان کرد بۆ خۆدزینەوەیە لەمەلەفی ڕادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە بەغدا..
چونکە پارتی وامەزەندە دەکات ئەگەر لەمساڵ ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکا..
ئەوا لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٠ داوای باقیەکەشی لێ دەکەن .. ئەو ٢٠٠ ھەزار بەرمیلەی تر.. لەبەرئەوەی ڕێژەی ھەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوتی ھەرێم لە ئێستا نزیکەی ٤٥٠ ھەزار بەرمیلە..

بەڵام ڕاگەیاندنی کوردی .. بۆ گەوجاندنی خەلک یا لەبێ ئاگایی.. ئەم ناونەھێنانەی وەزیری سامانە سروشتیەکانی بۆ کێشەی باڵباڵێنی ناو پارتی دەگەڕێنێتەوە..
دڵنیابن تا مەسعود بارزانی لەژیان مابێ.. بەھیچ شێوەیەک کێشەی ململانێنی ئامۆزاکان.. ناتەقێتەوە.. بەڵام ئەمە مانای وانیە ، کەھەریەکە لەم دووکارەکتەرە ستاف و ئەجەندای خۆیان نەبێ .. بۆیە ستافە نوێیەکەی مەسرور زۆر جیاوازە لەستافەکەی نێچیر ئەویش پەیوەندی بەئەجنداو بە شێوازی کارکردنی جیاوازی ئەم دوو کارەکتەرەوە ھەیە، نەوەک بۆ مەسەلەی ئەو باڵباڵێنەی کە ڕاگەیاندنەکان وەک ناکۆکی و ململانێ وێنای دەکەن..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.