ستاندەر
بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست ستاندەر کەوتووە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بەشێوەیەکی سەربەخۆ و ڕادەستنەکردنی بە عێراق بانگێشتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عادل عەبدولمەھدی و ھەر یەکە لە وەزیری دارای و وەزیری نەوتی عێراق دەکات.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایانگەیاند کە دوێنێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵێکی شکستخواردووی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ھەبوو بۆ بڕینی بەشە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کە لە بەغداوە دێت لەئەگەری ڕادەستنەکردنی نەوتی ھەرێم بە بەغدا.
وێنهی نوسراوهكه