چارەسەر یان ھەڵوەشاندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

دابان محه‌مه‌د/ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان

لە دوای دەستکەوتنی چەندین بەڵگە و زانیاری لەسەر دانانی پێوەری ئاوی ماڵان و خوێندنەوەی پێوەرەکان، لیژنەیەکی پەرلەمانی لەسەر ئەو پرسە پێکھێنرا، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی شارەوانیمان کرد و لەگەڵ وەزیر و برکاری وەزیر و … ھتد، تەواوی کێشەکانی پێوەری ئاو لە دانانیەوە تا دەگاتە خوێندنەوەی پێوەرەکان، خرایە ڕوو، کە کۆمپانیاکانی (( ئاراس، جنون، گرنگ، ختیب علمی، ئۆرانۆس))، ئەنجامیان داوە و ئەنجامی دەدەن، نکۆڵی لە ھیچ یەکێک لەو کەموکوڕی و زانیاریانە نەکرا، کە لە ڕابردودا ھەم بەندە خستیە ڕوو، ھەم ھاوڵاتیانیش پشتیوان بون لە ئاشکراکردنی دەیان کەموکوڕی و گەندەڵی لەم پرسەدا.

یەکەم: ئەم کابینەیە و وەزیری شارەوانی چەند ڕۆژێکی ماوە، بەڵام پرسی پێوەرەکانی ئاو لە وەزارەت و کەیسی ھەر پێنج کۆمپانیاکە، لە ڕابردو و ئێستاو و داھاتودا کراوەیە لە بەردەستماندا و دەستی لێ ھەڵناگرین

دووەم: لە ئێستادا ھاوڵاتی ناچار دەکرێت بە بەستنی پێوەری ئاو، ئەویش بە بڕیارێکی ئەنجومەنی شورا، ڕای گشتی و ھاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئەنجومەنی شورا ئەنجومەنێکی ڕاوێژکارییە و بڕیارەکانی ئیلزامی نین.
سێیەم: ھەزاران کەم و کوڕی و کێشە، لە پێوەر و پسولەی پێوەری ئاودا ھەیە بە جۆرێک زیاتر لە ھەزار کەس، سەرو ٥ ملیۆن دینار پارەی ئاوی بۆ مانگێک بۆ ھاتوەتەوە، سەدان کەس لە ٢ ملیۆن زیاتر و دەیان ھەزاریش ١ ملیۆن دینار بەرە و ژور.

چوارەم: دۆسێیەی کۆمپانیاکانی (( ئاراس، جنون)) کە کاری دانانی پێوەریان کردوە، کۆمپانیاکانی(( ختیب علمی، گرنگ، ئۆرانۆس)) کە کاری خوێندنەوەی پێوەرەکان دەکەن (( تەندەرەکانیان، گرێبەستەکانیان، ئیش و کارەکانیان لە پێناو بەدەستھێنان پرۆژەکە و بەڵگە و زانیارییەکان )) کراوەن لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ.

پێنجەم: ئەم کێشەیە پەیوەندی بە ماڵ بە ماڵ و تاک بە تاکی ئەم ھەرێمەوە ھەیە، چاودێری و بەدواداچون و لێپرسینەوە، بەردوامی ھەیە تا ئەو کاتەی پرۆسەکە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیاندا دەشکێتەوە (( وەک پێشتر پارەی ئاو دەدرا)) یان ئەوەی کۆی پرۆسەی پێوەری ئاو ڕادەگیرێت یان ھەڵدەوەشێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.