ستاندەر – هەولێر
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای ئێران دەڤەری برادۆستیان تۆپباران کرد و لە ئەنجامی ئەم تۆپبارانەشدا تۆپ بەر ماڵێک دەکەوێت و کەسێک شەهید و دوانی تر بریندار دەکات، کە سەرجەم قوربانیان لە یەک خێزانن.
ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای ئێران بە چڕی تۆپبارانی چەند لادێیەکی (بەربزین و دێرێو داسنیا و تەلان و بێ قەپوشک و دوستانا) دەڤەری برادۆستیان کرد و لە ئەنجامیشدا تۆپ بەر ماڵێک دەکەوێت و کەسێک شەهید دەکات و دوانی تر بریندار دەکات، بە گوێرەی زانیارییەکانیش قوربانیان لە یەک خێزانن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند مانگێکیشە دەوڵەتی تورکیا ناوچە سەرسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی جەنگی بۆمباران دەکات.
شەهید/
زەینەب قادر – خوشک / ١٨ ساڵ
بریندار/
سیروان قادر – برا / ٢٣ ساڵ
ئیسماعیل قادر – برا / ١٥ ساڵ
ب.س