دوژمنانی کورد چیان لەئێمە ئەوێت ؟؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 11675 جار بینراوە

ئاسۆ جاف

ئەمە پرسیارێکە وەڵامەکەی بەکوشتدان و پێکدا هەڵپژانی ڕۆڵەکانی میلەتی کوردە بەو پێیەی کورد هەمیشە کارتێکی ئاسان بووە لەلایەن دوژمنەکانی چونکە کەمترین سوودی لەهەڵە مێژوویی یەکانی وەرنەگرتووە !!!
هەر لەسەردەمی میرنشینەکانەوە تادەگاتە ئەمڕۆ کورد قۆچی قوربانی و دیواری پارێزگاری بووە لەنێوان دوژمنەکانی ،،، بەو پێیەش دوژمنانی کورد بەو هەموو جیاوازیە مەزهەبی و ئایدیایی و نەتەوەییانەی هەیان بووە بەڵام سەرئەنجام توانیویانە زۆربەئاسانی لەسەر بەربەستدانان بۆ ڕێگەگرتن لە ئاوات و ویستە ڕەواکانی کورد ڕێکبکەون ،!!!
کەچی کورد خۆی لەهەر پارچەیەکی پارچە پارچەترەو ،ناتوانێت لەدەوری ئامانج و ستراتیجێکی یەکگرتوی دور مەودا کۆببێتەوە کە زادەی ئاوات و ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەی بێت ،!؟
ئەمەش بەداننەنان بەیەکتری و خۆ فەرز کردنی بیرو هزری سیاسی تایبەتی حزبایەتی تا ئەوشوێنەی تاکە حزبێک ناتوانێت بەتەنیا هیچ بکات جگە لەوەی ببێتە جێگای بەئامانج کردنی دوژمنانی کورد لەپێناو مانەوەو بەهێزبوونی خۆی کەئەمەش ڕێژەیی یە ،،،
ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێ لەڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین مەترسی بۆسەر کورد هەیە چونکە ناوماڵی کورد ڕێکنیەو کوردستان بێ پەرژینەو خەباتی کوردیش وەکو گوندی فرەکوێخایە !!!
شەڕەکانیش لەنێوان جەمسەرو زلهێزەکانی جیهان شەڕی بەوەکالەت و بەرژەوەندیەکانیش گەورەو تێک ئاڵاون ،،،
تا ئەوئاستەی کوردستان و کورد لەبەردەم دوو هەژمونی دەرەکییە ،
یەکێکیان هەرێمایەتییە کەدوژمنانی کوردن کە کوردستانیان داگیر کردووە ئەویتریشیان نێودەوڵەتیە کەهاوپەیمانێتی و دژبەریان هەیە لەگەڵ ئەو دوژمنانەی کورد ،،،
بۆیە کورد لەوەتەی نەوتی دەرهێناوەو داعش پەیدابووە لەناوچەکە بەپێی دەرئەنجامەکان بۆمان دەرئەکەوێت کەکێ بۆچی زۆرترین قوربانی داوەو وە لەداهاتووشدا قوربانی ئەدات !!!
کەئەمەش بۆ پەرتەوازەیی کوردوو لاوازێکەی ئەگەڕێتەوە !!!
جێی داخە ئەو شەڕی بەوەکالەتەی کەدوژمنانی کورد لە سەردەمی میرنشینەکانەوە پەرەیان پێداوە ئێستا زەمینەو دەرفەتی دووبارەبونەوەی گونجاوترە هەر لەشەڕی داعشەوە بۆ لەدەستدانی زیاتر لەنیوەی خاکی کوردستان تا تۆخ بوونەوەی شەڕی مەزهەبی و زلهێزەکان لەناوچەکەو
دابەشبوونی کوردستان بەسەر دووبەرەی زۆنی سەوز (شیعی ئێرانی عێراقی سوریا و حەشدی شەعبی و حیزب و اللەی لوبنانی+ڕووسیا ) و زۆنی زەرد (سوننی تورکیا+ سعودیە ) هەمو ئەمانە خۆیان چڕ ئەکەنەوە لە بەگژیەکدابردنی بریکارەکانیان ئەوکاتەی بەرژەوەندیەکانیان ئەکەوێتە مەترسیەوە ،،،
کوردیش لەو لایەنانەیە کەهەر گرووپێکی باشترین و ئاسانترین کارتە بۆ بەکار هێنان ،بۆیە ئەبینین بەهۆی ئەو بارودۆخەی کەناوچەکە تێیکەوتووە ،،، پێویستە پۆلێنەکە بچوکتربکەینەوە بۆسەر لایەنەکانی گۆڕەپانی سیاسەت و خەبات لە کوردستانی گەورە ،،
پەکەکە وەک ئامانجی تورکیا کەهێزێکی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی باکوری کوردستانە بەهۆی بونە ئایدۆلۆجی و سەربازیەکەی لەسێ گۆشەی ڕۆژهەڵات باکور باشوری کوردستان وەفراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەدژیان وە بێدەنگ بوونی ئێران لەنزیک بوونەوەی سوپای تورکیا لەسنورەکانی بەپێچەوانەی ڕابردوو کەدەنگۆی بەشداری کردنی لەئۆپەراسیۆنی دژی گەریلا ڕەت ئەکردەوە لەگەڵ سوپای تورکیا، ئێستا لەترسی بەهێزبوونی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەنگە بەهەمووشتێک ڕازیبێت کەلەلایەن تورکیاوە دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام بدرێت بەتایبەتیش کەلەگەڵ ڕوسیا لەسەر مێزێک کۆئەبنەوە بۆ مەسەلەی سوریاو ناوچەکە ،
لەبەرامبەر ئەمەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان دێت وەک هاوپەیمانی تورکیا لەمەسەلەی ڕێککەوتنی ستراتیجی نەوتو وزەو سنوردارکردنی ئەو هیلالی شیعەیەی کە ئێران هەوڵی بۆئەدا تا بگاتە سوریاو لوبنان ، ئەمەش لە ئۆپەراسیۆنی تورکیاو شەهید کردنی سەرکردەکانی پەکەکە کەتازەترینیان (دیار غەریب)و هەڤاڵەکانی بوون
هیچ لەو ڕاستیە کەم ناکاتەوە کەتورکیا و ئێران هەوڵی ڕاکێشانی کورد ئەدەن بۆناو جەنگێکی خوێناوی برا کوژی تر کەهیچی کەمتر نیە لە ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٩٧و دواتری براکوژی بەفیتی دوژمنانی کورد ،
ئەگەرچی بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی کورد بەڕادەیەکە کەمانەوەیان بەم شێوەی ئێستاو فرۆشتنی نەوت لەبەرژەوەندیانە نەک نەوت بەڵام خۆ ئەوەش لەژێر هەژموونی تورکیاو ئێراندایە ، هاتنی سوپای تورکیاش ئەگەری هاتنی سوپای ئێران بەدوای خۆیدا ئەهێنێت ئەگەر سنورەکانی بکەونە مەترسیەوە بەتایبەتیش ئەو هاوسەنگی هێزەی کەلە هەرێمی کوردستان دوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر
و لێدان لەبنکەوبارەگاکانی حزبی دیموکرات ئەو ڕاستیەمان پێ ئەڵێت کە ئێرانیش هەرگیز دەستبەرداری ئەو زۆنە نابێت ئەگەر تورکیا لەگەڵی ڕێکنەکەوێت ئەویش تەنیا بەنزیک بوونەوەی سوپاکەی لەو سنورانەی کە دەکەونە ناوچەی زۆنی سەوز ،،، ئەوەی هیوایە ئەوەیە کە هەموکوردێک ئەیخوازێت هێزە کوردیەکان نەکەونە هەڵەی ئەوهاوە کە دوژمنانی کورد جارێکیتر پشتی یەکتریان پێ بشکێنن وەهیواداریشم خەڵکی کوردستان چاوکراوەبن و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گەریلا نەکەونە هەڵەی لەوشێوەیە کە دوژمنانی کورد بیانکەن بەمقاش و جارێشکە پشکۆیان پێبگرن .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.