ئایا سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێم دەکات وەک ئەوەی میدیاکەی بڵاویان کردەوە؟ زانیاری لە ڕوونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی فەرەنسا

لەلایەن ستاندار Posted on 196 جار بینراوە

ستاندەر

کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا لە دوای دیداری نێوان ماکڕۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ماکڕۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جەختی لە یەک پارچەیی عێراق کردۆتەوە و پێشوازی لە گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە هاتوە سەرۆکی فەرەنسا ویستی خۆی بۆ سەردانی عێراق پیشان داوە، لە ڕاگەیەنراوەکە باسی سەردانی کوردستان نەکراوە وەک ئەوەی لە میدیاکانی نزیکی سەرۆکی هەرێم ئاماژەیان بۆ کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.