غالب محمد: بەناوی جیاجیا هەرێم نەوت و بەنزین لەبەغدا وەردەگرێ و هیچی دیار نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

ستاندەر

غالب محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەناوی ئاوارەکانەوە بە ملیۆنان لیتر نەوت و بەنزین لەبەغدا وەردەگرن، بەڵام کاتێک بەدواداچون دەکەی بۆ ئەو نەوت و بەنزینە دەبینی لەهەندێک پارێزگا هیچی بۆ ئاوارەکان سەرفنەکراوە یاخود بەشێکی کەمی سەرفکراوە و ئەوەی تری دیار نییە.

غالب محمد باس لەوەش دەکات کە ناکرێت بەنزین بە نرخی ٤٥۰ دینار لەبەغداوە بێت بەڵام لێرە بە ۷۰۰ دینار بەهاوڵاتیان بفرۆشرێتەوە، دەشڵێت ناکرێت بەنزین بە ٤٥۰ دینار بفرۆشرێتە کوڕە مەسولەکان لەکاتێکدا هەمان بەنزین بۆ هاوڵاتی هەژار بە ۷۰۰ دینار بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.