لەیلا گیوڤەن پەیامێکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

ستاندەر / هەولێر

دوای گەڕانەوەی لەیلا گیوڤەن بۆ سەر کارەکانی لە هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن دیموکرات کەجەدە ، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی فراواندا کارکردنی خۆی دووبارە لە کەجەدە ڕاگەیاند و کۆمەڵێک پرسیشی تاوتوێ کرد، گرنگترینیان پەیامێک بوو بۆ مەسعود بارزانی لەسەر داگیرکارییەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان.

دەقی پەیامەکەی لەیلا گیوڤەن بۆ بارزانی :

“حکومەتی هەرێم لەناوخۆیاندا کۆبوونەوە و سەرۆکێکیان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە بێگومان ئێمە سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، چونکە لە هەرپارچەیەکی کوردستان شتێکی باش ڕووبدات ئێمەش بەخۆشحاڵیەوە پشتیوانی لێ دەکەین، بەڵام نابێت ئەو خاکە پیرۆزە (باشووری کوردستان) تەسلیمی دەوڵەتی تورکیا بکرێت، ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە، بەڕێز مەسعود بارزانی گوتبووی ئێمە شەڕی براکوژی ناکەین، ئەگەر براکوژیتان ناوێت ئەوا خاکەکەتان تەسلیمی تورکیا مەکەن، ئەو خاکە تەنها هی پارتی دیموکراتی کوردستان نیە بەڵکو خاکی هەموو باشوور و هەرچوارپارچەی کوردستانە، چۆن کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کرد کوردان بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی بەرەنگاری بوونەوە و هێزەکان هاتنەپاڵ یەک و ئەو خاکەیان ئازاد کرد، ئێستاش نابێت ئەو خاکە تەسلیمی تورکیا بکرێت، ئێمە بەرامبەر ئەو شتە بێدەنگ نابین، ئەو هێرشەی دەکرێتە سەر ئەوێ (باشووری کوردستان) وەک هێرش بۆ سەر ئامەد، وان و باتمان و ڕحا حساب دەکەین، ئێمە جارێکی تر بانگیان لێ دەکەین کەلە ڕێکەوتن و ئیتفاقی ناوخۆمان زیاتر هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نیە، کورد لە خۆی زیاتر دۆستی دیکەی نیە، کاتی ڕیفراندۆم تەنها کوردانی چوارپارچەی کوردستان خاوەنداریان لێکردن، ئەو کاتە تورکیا گوتی، ئێمە ئەو شتەیان لێ قبوڵ ناکەین، لەبەر ئەوە پێیان دەڵێن ئەوەی دەیکەن هەڵەیە و دەستبەرداری بن، من سەرکەوتن دەخوازم و دڵنیام سەرکەوتن نزیکە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.