فەرەیدوون عەبدولقادر: داواکەی کۆسرەت ڕەسولم ڕەتکردەوە، بەڵام نەمتوانی داوای کاک مسعود ڕەت بکەمەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 277 جار بینراوە

ستاندەر

فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “ڕووداوی ئەمڕۆ” ی کەناڵی ڕوداوو باسی لە چۆنیەتی کاندیدبوونی کرد بۆ پارێزگاری کەرکوک و دواتر ڕەتکردنەوەی، ناوبراو وتی سەرەتا کاک کۆسرەت دوجار داوای لێکردم کە قبوڵی بکەم بۆ ئەوەی ببمە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام من ھەردوجار داواکەیم ڕەتکردەوە، پاشان کاک مەسعود بەتەلەفۆن داوای لێکردم بۆیە منیش ڕازی بووم و نەمتوانی داواکەی کاک مسعود ڕەتبکەمەوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە ماوەی ڕابردوو کاندید بوون و دواتر ڕەتکرانەوەی فەرەیدوون عەبدولقادر بۆ پارێزگاری کەرکوک پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی بەرەو ئاڵۆزی برد بەشێوەیەک کە بووە ھۆی زیاتر دواکەوتنی پێکھێنانی کابینەی نوێ.
چاودێرێکی سیاسیش لەو بارەیەوە پێیوایە ئەوەی ئێستا لەنێو یەکێتی ڕودەدات بێسەروبەریەکی ئاشکرایە، کاتێک بەرپرسانی ئەو حزبە داوا و داخوازی سەرکردەکانی خۆیان ڕەتدەکەنەوە بەڵام بە داوای حزبە نەیارەکەیان ڕازیدەبن و ناتوانن ڕەتیبکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.