ناکۆکیەکان قوڵتردەبنەوە: هەوڵێکی یەکێتی بۆ دورخستنەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر/هەولێر

بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی داوا لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن وەک چۆن بە فەرمانێک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر پشکی گۆڕان لە کارەکەی دوورخستەوە ، بە هەمان شێوە فەرمانێک دەربکات بۆ دوورخستنەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پۆستەکەی.

ماڵپەڕی پەیسەر پرێسی نزیک لە بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردووەتەوە ” چەند بەرپرسێکی یەکێتی داوایان لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووە کە بە فەرمانێکی وەزاری بەڕاوێژ لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پۆستەکەی دووربخاتەوە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەر دەستمانە، ئەو بەرپرسانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گومانیان هەیە لەوەی بزوتنەوەی گۆران پابەندی ڕێککەوتنی نێوانیان بن و پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەستی یەکێتی بکەن.

ئەو ماڵپەڕە نووسیویەتیشی ” داواکراوە کە لەگەڵ دەرکردنی فەرمانی بەخشینی هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی ، لە هەمان کاتیشدا فەرمانێک دەربکات بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگارێکی یەکێتی و لە ئێستاشدا عزەت سابیر کاندیدی بەهێزی یەکێتییە”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە فەرمانێکی قوباد تاڵەبانی جێگەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کارەکەی بەخشرا.

هەروەها به‌پێى یاساى ژماره‌ ٣ی ساڵى ٢٠٠٩، هه‌ڵبژاردنى پارێزگار له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه‌.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.