ستاندەر
پۆلیسی هەولێر فەرهاد پیرباڵ-ی لە شوێنی مانەوە خۆی لە هەولێر دەستگیرکرد و ئاماژەشی بەوە کردووە کە لەسەر سکاڵای خاوەنی کتێبخانەی ماڵی وەفایی دەستگیرکراوە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هۆکاری سوتاندنی کتێبخانەی ماڵی وەفایی و سکاڵای خاوەنەکەی ، دکتۆر فەرهاد پیرباڵ نووسەر و ڕووناکبیر لە شوێنی مانەوەی خۆی لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر دەستگیرکرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لایڤێکی کردەوە و تێیدا کتێبخانەی ماڵی وەفایی دەسوتێنێت، وەک خۆی ئاماژەی پێ دەدات “چەندین جار ئاماژەی پێکردووە کتێبەکانی نابێت بە بێ پرسی ئەو چاپبکرێنەوە”.
هەروەها ئاماژە بەوە دەدات “خاوەنی کتێبخانەی ماڵی وەفایی بەبێ پرسی ئەو کتێبی ئەوی چاپکردووە و فرۆشتووە”.
دەشڵێت “لەبەرامبەر ئەوەی مافم خوراوە و کەس نییە بیگەڕێنێتەوە بۆ خۆم دەچم مافی خۆم وەردەگرم”
ئەمە لە کاتێکدایە فەرهاد پیرباڵ ڕۆژانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لایڤ دەکاتەوە بۆ هەوادارانی و تێیدا پەیامەکانی خۆی تێدا بڵاو دەکاتەوە.
ب.ئ