مەلا کرێکار لە ئیتاڵیا سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

لەلایەن ستاندار Posted on 448 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەکی نزیک لە نەجمەدین فەرەج ناسراو بە مەلا کرێکار پێی ڕاگەیاندین کە، دادگای ئیتاڵیا سزای ١٢ ساڵی زیندانی بەسەر ناوبراو سەپاندووە.

سەرچاوەکە وتی ” نەجمەدین فەرەج ناسراو بە مەلا کرێکار ، ئەمڕۆ لە ئەنجامی دادگاییکردنیدا لە ئیتاڵیا، دادوەر سزای زیندانی ١٢ ساڵی بۆ بڕیوەتەوە”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “مەلا کرێکار جەند مانگێک دەبێت بە نووسراوی فەرمی دادگای ئیتاڵیا ئاگادارکراوەتەوە کە ئامادەی دانیشتنی دادگا بێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مەلا کرێکار ساڵونیوێکە لە زیندان ئازادبووە و تا ساتی ئەمڕۆ لە ماڵەیەکەی خۆی لە ئۆسڵۆ-نەرویج دەستەبەسەرە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.