شوێنەوار وەک ناسنامە

لەلایەن ستاندار Posted on 462 جار بینراوە

پەری مامەسێنی

ڕۆژئاواییەکان ھەر لەکۆنەوە نەک ڕابردو و مێژووی خۆیان لاگرنگ بووە، بەڵکو ھەمیشە لەڕۆژھەڵاتیش گەڕاون بەدوای گرنگی ناوچەکە لەڕووی مێژوویەوە. بۆیە بەرادەم پێیەکیان لەناوچەکە بوو تا زیاتر لەمێژو و گرنگی ئێمەوە فێربن، لەھەر رۆیشتنەوەیەکەیان کۆمەڵێک کەلوپەلی مێژوویی ناوچەکەیان بردوە، لەمۆزەخانەکانی خۆیان نمایشیان کردوە. لای ئەوان مۆزەخانە گرنگی تایبەتی ھەیە بۆیە وەک مەڵبەندێکی فێربون سەیردەکرێت، پێیان وایە ئەوەی لەمۆزەخانە فێری دەبیت ھەرگیز لە قوتابخانەکان فێری نابێت. تۆ لەوێوە شارەزای کەلوپەلی کۆن و مێژو و ئاینی ڕابردووی گەلانی تر دەبیت.

لای ئێمە بەگشتی ئەوەی جێگای بایەخ نیە برەودانە بە بونی مۆزەخانە، کە تەواوی مێژوو پێی وایە سەرەتای مرۆڤایەتی لەو ناوچەیەی ئێمەوە سەری ھەڵداوە، چونکە ڕابردوو لای ئێمە گرنگی نیە بایەخمان نەداوە بەو کەرتە، ئیتر خەڵکی ئێمە دوێنێی خۆی بیردەچیتەوە، تا ئێمە برەو نەدەین بەدروستکردنی مۆزەخانەی گەورەی نیشتیمانی لەشارە گەورەکانی کوردستان تۆ خاوەنی ناسنامەیەکی گرنگ نیت.

گرنگیدان بەشوێنەوارە کۆنەکان و ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی ببێتە شوینی گەشتیاری، ئەبێ کاری لەپێشینەی حکومەتبێت، تا ئێمەش وەک ڕۆژئاواییەکان ببین بەخاوەنی مۆزەخانە و شوێنی گرنگ، کەھیچمان لەوان کەمتر نیە، تەنیا خەمخواردن و گرینگیدانی دەوێت، تا ئەو کەرتە ھەمیشە زیندوو بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.