پەکەکە شەهیدبوونی (سەرحەد ڤارتۆ) ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە-ی ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 377 جار بینراوە

ستاندەر

کۆمیتەی پشتیوانی لە خانەوادەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی شەهیدبوونی سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەی ڕاگەیاند.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆیتەی پشتیوانی لە خانەوادەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند ” لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ئەمساڵ سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لەگەڵ هەڤاڵێکی شەهیدبوون”.

هەروەها راشیگەیاند “هەریەک لە سینانی سور(عەلی ئاکتاش)، سەرحەد ئەمانوس-ڤارتۆ(ئەمروڵاهـ دورسون) ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، ناڤدار سنگەر(میکایل ئۆزدەمیر)، سەرحەد شەفەک(ڤەهیپ تەکین)، شیار فەرشین(جەلال ئۆزتورک)، لە ڕۆژی ٢١ی ئازار لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون”.

ب.ئ

20190717-شەهید-سەرحەد-ڤارتۆfb67ec-image

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.