پەکەکە لە بارەی رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر هەڵویستی خۆی راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

بەڕیوەبەری راگەیاندن و جاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند کە ئەوان ئاگاداری رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر نین و پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

دیار دەنیز بەڕیوەبەری ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەلی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند ” ئێمە وەک پەکەکە و هەپەگە ئاگاداری ئەو رووداوی تەقەکردنە نین کە لە هەولێر ئەمڕۆ روویدا و هیچ پەیوەندییەکی دوور و نزیکی بە ئێمەوە نییە”.

هەروەها دەنیز ڕاشیگەیاندووە ” ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر ئەو رووداوە نییە و تا کاتی زانینی دەرئەنجامەکان هیچ لێدوانێکی فەرمی نادەین”.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێستورانتێکی هەولێر تەقە لە سێ کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا کرا و ٣ کارمەندی کونسوڵخانەکە کوژران، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی تەقەکەرەکانەوە نییە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.