جمعه كانی له‌له‌یی
به‌رده‌باز ئه‌و به‌ردانه‌یه كه له رووبار و ئاوێكی ته‌نك دا مرۆڤ بۆ په‌ڕینه‌وه به‌كاری هێناوه تا قاچ و قولیان ته‌ڕ نه‌بێت ؛ ( بریان ڕۆبه‌رت ) به‌رده‌بازی كردۆته ناونیشانی كتێبێكی خۆی كه تێزی دكتۆراكه‌ی بوه‌و شه‌فیقی حاجی خدریش وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و منیش له پێرێوه ده‌ستم كردوه به خێندنه‌وه‌ی ؛ تا نوسینی ئه‌م وتاره 380 لاپه‌ڕه‌م لێ خوێندۆته‌وه ؛ به‌م چه‌ند سه‌د لاپه‌ڕه‌یه جوابی ئه‌و پرسیاره‌م ده‌ست كه‌وت كه ده‌لێ : ( ئایا كورد كراوه‌ته به‌رده‌باز بۆ په‌ڕینه‌وه یان نا ؟ ) .
نوسه‌ر باسی ململانێی نێوان یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و ولاته یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات له ماوه‌ی شه‌ڕی سارد دا و ده‌ست تێوه‌ردانیان له كاروباری نێوخۆی عێراق و كاریگه ريان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد .
تێگه‌یشتم كه هه‌ر كات عێراق شكابێته‌وه به‌لای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دا ئه‌وا ئه‌مریكی و ئیسرائیلیه‌كان پشتیوانی كوردیان كردوه تا پشێوی له عێراق بنێنه‌وه (نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كورد مافه‌كانی خۆی له به‌غدا بسێنێت ) به‌لكو بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ناوچه‌كه راگرن و ده‌ستیان نه‌گات به نه‌وتی كه‌نداو . وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كات عێراق به‌لای ئه‌مریكیه‌كانه‌وه شكابێته‌وه ئه‌مجاره یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كوردی به‌كار هێناوه دژ به به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و كه‌نداو كه‌م بكاته‌وه .
ئه‌وه‌ی ئیسپاته ئه‌وه‌یه كورد و شۆرشه‌كانی له هیچ قۆناغ و سه‌رده‌مێك دا دۆستی ستراتیژیان نه‌بوه و هه‌میشه وه‌ك كارتێك به‌كار هێنراون بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان و بۆ بردنه‌وه‌ی گره‌وی سیاسی و ئابوری له یه‌كتر . ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌م سه‌رده‌می حكومڕانێتیه كورد و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی وه‌ك جاران كراوه‌ته كارتی سیاسی و دۆستی ستراتیژی نیه‌و ناشبێت .
بریان رۆبه‌رت له‌خۆوه له‌م كتێبه قسه‌ی نه‌كردوه به‌لكو هه‌مووی دیكۆمێنت و به‌لگه‌ی حاشاهه‌لنه‌گری ده‌زگا هه‌والگری و ئیداریه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ولاتانی تره ؛ شه‌فیقی حاجی خدریش به به‌لاش ئه‌م كتێبه‌ی وه‌رنه‌گێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی ؛ كه‌ی خوێندته‌وه ئه‌وسا له مه‌به‌سته‌كه‌ی شه‌فیق ده‌گه‌ی .
نێوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه سه‌د هێنده هه‌لده‌گرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و شه‌ن و كه‌و بكرێت و سیاسیه‌كانی ئه‌م ولاته بیخوێننه‌وه تا له راستیه‌كانی سیاسه‌تی زلهێزه‌كان ده‌رهه‌ق به كورد و جولانه‌وه‌كانی تێبگه‌ن و ئیدی كورد چیتر نه‌بێت به به‌رده‌باز.
دواين قسه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌رێ ئێمه‌ی كورد تاكه‌ی به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م و ئه‌و بین ؟