ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری پێگەی ئەلمۆنیتەر كە گرنگی بە پرسەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەدات مستەفا كۆسە پێشتر لە دەزگای هەوڵگری میت لە بەشی ئێران كاری كردووە، نوسیویەتیشی وردەكاری كاركردنی كۆسە لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا و هەر دەزگایەكی كاروباری دەرەوە ڕوونییە و پۆستی جێگری كونسڵیشی نەبوە بەڵكو وەك سكرتێر ناوی هاتووە.
لەبارەی رۆژی رووداوەكەش دەلێت ئەو رۆژە ناوبراو لەگەڵ كەسێكی بازرگان لەوێ بوە و كەسەكە لە كونسڵخانەی توركیا كاری نەكردووە، مۆنیتەر باسی وردەكاری كەسەكەی نەكردووە، بەڵام پێشتر مەتین دلۆفان بارزانی رایگەیاندووە ئەو رۆژە ئەو لەوێ بوە بەسەلامەت لە رووداوەكە دەرچوە، ناوبراو بەرێوەبەری گروپی كۆمپانیاكانی سەڵاحەدیینە، پێگەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە گومانی ئەوەی پیشان داوە كە رووداوەكە پاڵنەری سیاسی لەپشت بێ، بەو پێیەی بكوژەكە لەسەرجەم كامیراكان بە روونی دەرچوە و سەرچاوەیەكیش وتویەتی ئەگەر سیاسی بێ چ گەمژەییەكە كەسەكە بهێلێ لەهەموو كامێراكان بەروونی دەرچێت،
دەشلێت بەرپرسانی ئەمنی توركیا فیدیۆی ساتی ڕووداوەكەیان بینیوە و لێكۆلینەوەش بەردەوامە.
لەلایەكی تر سەرچاوەیەكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە توركیا داوای لە نێچیرفان بارزانی كردووە تیمی ئەوان لێكۆلینەوە لە رووداوەكە بگات.