ئاسایشی هەولێر ڕێگە نادات هاوڵاتیانی کەمپی پەنابەرانی باکوور “شەهید ڕۆستەم جودی” لە مەخموور بچنە هەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر، ئاسایشی هەولێر ڕێگە نادات کرێکاران و نەخۆشان و هاوڵاتیانی کەمپی پەنابەرانی باکوور “شەهید ڕۆستەم جودی” لە مەخمور بچن بۆ هەولێر.

لە دوای ئەوەی ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە ڕێستورانتێکی شاری هەولێر تەقە لە جێگری کوسوڵی تورکیا کرا و لە ئەنجامدا کوژرا، هەموو ڕێگە سەرەکییەکان بۆ ناو هەولێر داخران و دوای چەند کاتژمێرێک کرانەوە.

ئەوەی جێگەی باسە لەگەڵ کرانەوەی ڕێگە سەرەکییەکانی هەولێر ڕیگەی هەولێر-مەخموریش کرایەوە، بەڵام لەو ساتەوە ئاسایشی هەولێر ڕێگەنادات دانیشتووانی ئەم کەمپە بە مەبەستی کار و ئیش بچن بۆ هەولێر.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ ئێوارە ئاسایشی گشتی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئەو کەسەی تەقەی کردووە ناوی “مەزڵوم داغ”ە و خەڵکی باکووری کوردستانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.