ستاندەر
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، دیوی شاراوەی سەردانەکەی بۆ ستاندەر ئاشکرا کرد و وتی “ئەو دەنگۆیانەی دەڵێت نەوتی هەرێم ڕادەستکرا ڕاست نیە ،چونكە هەرێم قەرزدارە و ناتوانێ ئەوە بكات”.
وتیشی “کارێکی تری سەركەوتووی ئەو شاندە ئەوەبوو كە فوئاد حوسێن لە رووبەڕووبوونەوەی پەرلەمان رزگار بكات، بۆ ئەم مەبەستەش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم فوئاد حوسێنی لەگەڵ خۆی بردووەتە لای سەرۆك كۆمار، دوای جارێکی تر فوئاد حوسێن خۆی چووتەوە لای سەرۆك كۆمار بۆ هەمان مەبەست”.
هەروەها سەرچاوەکە وتیشی “بەڵام هێشتا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەڵێنی تەواوی نەداوە بۆ ئەوەی پشتگیری لە فوئاد حوسێن بکات”.
لەبارەی پشتگیری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ فوئاد حوسێن سەرچاوەکە پێی ڕاگەیاندین کە ” بەرهەم ساڵح تا ئەو شوێنە پشتگیری لە فوئاد حوسێن دەکات کە کاریگەری لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەبێت”.