جێگری کونسوڵی تورکیا بۆ کوژرا !؟

لەلایەن ستاندار Posted on 257 جار بینراوە

صـفا محمـد أحمـد

ھـەر دەست درێژیەک بەرامبەر بە سەلامەتی دیبلۆماتکار و کارمەندانی کونسڵخانەکان ھەرەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندیە باڵاکانی خەڵکی کوردستان، بەڵام ناشکرێت سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت ھێندە زوو تەنگەتاوبن و پێش ڕوداوەکە بکەون قەندیل تۆمەتباربکەن.

لەم ڕوداوەدا دوو گریمانـە ھەیە!!
۱ـ یان لەتۆڵە سەندنەوەی شەھیدانی ئەو چەند ڕۆژەی پێش ئێستا (ھەڤاڵ دیار غەریب) و ( ھەڤاڵ سەرحەد ڤارتۆ)ی سەر بە پەکەکەیە ، (ئەگەر pkk لەپشتی بن ئەوا بکەرانی ئەم ڕوداوە نـەجـاتیان نابێت لە شەقامێکی بەکامێرا چاودێریکراو سەرەڕای بونی ھێزێکی ئـەمنی تۆکـمە لەوشارە.

۲ـ یان سینـاریـۆی تورکیایە بۆ شەرعـیەتدان بەپێشێلکاری و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق تا زیاتر سنورەکانی ھەرێمی کوردستان ببەزێنێت و بۆمبارانی قەندیل بکات و سەرکردەکانی puk بکاتە ئامانج، لەو حاڵەتەدا بکەرانی ئەم ڕوداوە نـادۆزرێنەوە و دیـزە بە دەرخـۆنە دەکرێت.
رۆژانە سەدان ھاوڵاتی کورد شەھید دەکرێن بەدەست تورکی فاشست کەچی یان باسناکرێت یان گرنگی ئەوتۆیان پێنادرێت لەمیدیاکانمان، ئەمەش جێگەی داخە.
تورکیا دەبێت لەوە تێبگات تەنھا چارەسەری دۆخی ئەمنی و ئاشتەوایی تورکیا و باکوری کوردستان ، پەیوەستە بەچارەسەر کردن کێشە جەوھەرییەکانی کورد!!
بەردەوام بونی ئەردۆغان لەسەر ئەمجۆرە سیاسەتکردنە حیاتی سیاسی بەرەو نەمان دەبات.

_بەم ھۆکارانەش زیاتر ڕوندەبێتەوە کە گـڵۆڵـەی ئەرۆغان بەرەو لێژی دەستی پێکردوە!
_____________________
*ئەمریکا بەھۆی کڕینی سستەمی ئێس ٤٠٠ لەوڵاتی ڕوسیا سـزای بەسەردا سەپاندوە .
*وڵاتانی ئـەوروپا خەریکی میحوەربەندین لە دژی تورکیا و ھاوڕای سەپاندنی سزان بەسەریدا .
*کێشەی ناوخۆییەکانی حزبـەکەی ئاکپارتی و سەرکردەکانی بەرەو پەرتەوازەی بردوون.
*کێشەی درێژخایەن و نەگەیشتن بە ئەنجام لەگەڵ کوردانی باکور سوپای تورکیای ھیلاک کردوە.
*دۆڕانـە گەورەکەی ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان.
*کێشەی گولەنیەکانی بەھەڵواسراوی ماوەتەوە و خۆیان بۆ دەرفەتێک مەڵۆسداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.