ستاندەر
کەناڵی کوردستان ٢٤ نزیک لە پارتی بڵاویکردەوە، بکوژی سەرەکی هێرشی سەر رێستۆرانته‌كه‌ی شاری هەولێر دەستگیر کرا.
کەنالی کوردستان ٢٤ بڵاویکردەوە کە “تاوانبار مه‌زلوم دا‌غ كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو بڵاوكرايه‌وه، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه تيرۆرى كوردستان ده‌ستگيركرا”.
لە ئەنجامی رووداوەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر رێستۆرانتی هۆکاباز له شاری هه‌ولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان دیبلۆماتکارێکی تورکی و دوانەکەی دیکەش، هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوون.
ب.ئ