سەرتیپ قەشقەیی
وا بۆ چوار ساڵ ده‌چێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى شارستانى ڕاگرتووه، دواى باشتربوونى بارى دارایى حكومه‌ت، به‌ر له چوار مانگ به‌ر له ئێستا به‌رپرسى میلاكاتى حكومه‌ت، ڕاپۆرتێكیان له‌باره‌ى پله به‌رزكردنه‌وه بۆ باوكى ئاڤان ( نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌وان به ڕوونى داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پله به‌رزكردنه‌وه‌یان كردبوو، به كارێكى نایاسایى و به حه‌قى فه‌رمانبه‌رانیان زانیوه، كه به زووترین كات ئه‌و مافه بگه‌ڕێته‌وه.
ڕێباز حه‌ملانى وه‌زیرى پێشووى دارایش فشارى زۆرى كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و كابرایه سوودى نه‌بوو، ئاماده‌نه‌بوو له رێگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكرێت.
به ڕاگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه، ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌من كه له پله پێنج بۆ ده‌ن، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ن كه موچه‌كه‌یان له نێوان 300 بۆ ملیۆنێك دیناره.
له دانیشتنى سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، جگه له‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى به‌رپرسيارى یه‌كه‌مه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره، پێویسته هه‌ریه‌ك له وه‌زیرى دارایى و ئومێد سه‌باحى، سه‌رۆكى دیوان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن، بڕیاریش له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بده‌ن.
مادام موچه دزراو و پاشكه‌وتكراوه‌كانتان پێناگه‌ڕێته‌وه‌و ده‌تانه‌وێ به ده‌وام زیادكردن ته‌ڕو وشك به‌یه‌وه‌كه‌و بسووتێنن، فه‌رموون له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى دووشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و بڕیاره بده‌ن، واز له بریارو ڕێنمایى ئینشائى و سواو بهێنن.
پێویسته فه‌رمانبه‌ران له‌و حه‌قه‌ى خۆیان خۆش نه‌بن، له دواى دانیشتنى سبه‌ى دووشه‌ممه، ئه‌گه‌ر هیچ شتێك بۆ پله به‌رزكردنه‌وه نه‌كرا، بچنه دادگاى كارگێرى و داواى ئه‌و مافه یاسایه‌ى خۆیان بكه‌نه‌وه.
فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیان له‌و په‌رله‌مانه ئاست نزم و مردووه شووشتووه، چونكه ئه‌وان نه ئه‌هلى ئه‌و شوێنه‌ن، نه هى ئه‌وه‌شن خه‌ڵك به نوێنه‌رى خۆیان بزانن؟!
به‌پێى خه‌ملاندنه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى، ساڵانه ته‌نها یه‌ك ملیار دینار عێراقى به‌هۆى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته سه‌ر بودجه‌ى گشتیى.