گۆڕان پۆستە گرنگەکانی بۆ یەکلاناکرێتەوە زانیاری لەو بارەیەوە بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 237 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەرکەوتەی گۆڕان لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەو حیزبە هێشتا چەن پۆستێکی گرنگی بۆ یەکلانەکراوەتەوە کە بریتین لە جێگری سەرۆکی هەرێم، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی و سەرۆکی سندوقی داهاتە نەوتیەکان، ئەو دواخستنە لە کاتێکدایە پارتی چەند جارێک بە فەرمی داوای لە گۆڕان کردووە کاندیدەکانی پێشکەش بکات، تاکو ئێستا بەرپرسانی گۆڕان هۆکاری یەکلانەکردنەوەی ئەو پۆستانەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە ترسی توڕەبونی چەند هەڵسوڕاوێک کە بڕیارەکانیان بەدڵ نەبێ پڕۆسەکە دواکەوتوە، ئەوە لەکاتێکدایە دەستبەکاربونی گۆڕان لەو پۆستانە گرنگە  بەتایبەت یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بەو پێیەی ئێستا بەرنامەی کاری چوار ساڵی کارکردن دادەنرێت، دەتوانێ ڕۆڵی هەبێت، بەپێچەوانەوە ڕۆلێکی ئەوتۆی نابێت ئەگەر کاتی داڕشتنی کارنامەی وەزارەتەکان تەواو بێت، واتا کات لە بەرژەوەندی ئەوان نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.