جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی دیاریکردنی کاتی کۆنفرانسی ناوخۆیی کۆبووەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بە مەبەستی تاوتوێکردنی دیاریکردنی کاتی بەستنی کۆنفرانسی گۆڕان کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی جڤاتی گشتی بە ئامادەبوونی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.

فارس حوسێن مەیاس ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ستاندەری ڕاگەیاند ” ئەمڕۆ جڤاتی گشتی گۆڕان بە ئامادەبوونی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆبوونەوە، مەبەستی کۆبوونەوەکەش لە دیاریکردنی کاتی کۆنفرانسی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕانە، چونکە ٢٧/٥ ماوەی یاسایی خانەی ڕاپەڕاندن بەسەر دەچێت”.

فارس حوسێن ڕاشیگەیاند ” لە کۆبوونەوەکەدا جڤاتی گشتی پێشنیاری بۆ جڤاتی نیشتمانی کرد کە ١/١١ کۆنفرانسی ناوخۆیی گۆڕان ئەنجام بدرێت بە مەبەستی هەڵبژاردنەوەی ئۆرگانەکان و بە تایبەتیش خانەی راپەڕاندن”.

هەروەها فارس حوسێن وتی ” بریارە سبەی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی ئەنجام بدرێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشنیارەکەی جڤاتی گشتی”.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.