جەمسەری ئۆراسیا

لەلایەن ستاندار Posted on 398 جار بینراوە

صـفا محمـد أحمـد

ڕوسیا و چین خەریکی دروستکردنی جەمسەرێکی (ئابوری _سیاسی)ن دژبە جەمسەری ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ، ھەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەم فکرەیە لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا ھاتەکایەوە کاتێ تورکیا و ڕوسیا ڕێکەوتن بە کڕین و فرۆشتنی سستەمی بەرگری S٤٠٠ڕوسی بەتورکیا بە بڕی نزیکەی ٣ ملیار دۆلار.
لەئێستادا بە ١٠ وەجبە پێداویستیەکانی دانانی ئەو ڕۆکێتانە گەیشتونەتە تورکیای دووەم گەورەترین ھێزی ناتـۆ ، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە و ئەمریکای نیگەران کردوەو والێکردوە دەست بەھەڕەشەی سەپاندنی سزای سەربازی بکات، پشت بەست بە بەندەکانی ھاوپەیمانی ئەتڵەسی(ناتۆ).
ئەمە لەکاتێکدا تورکیا یەکەمین دەوڵەتی ناتۆ نیە ئەو سیستەمە بەرگریەی کڕیوە پێشتر ھەریەک لە دەوڵەتانی ھندستان و چین بونەتە خاوەنی ئەو سستەمە، دەوڵەتی سعودیاش خوازیارە.

تێکـچوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا _ تورکیا وەک دوو دەوڵەتی دۆست نەک ھاوپەیمانی ستراتیژی یەکەمجارنیە بەنمونە لەکاتی لێدان لەعێراق لەساڵی ۲٠٠۳ ڕازی نەبو خاکی وڵاتەکەی بەکاربھێنرێت دژ بە رژێمی ێدام ، لەکاتی لێدان لەسوریا بەھەمان شێوە ڕێگربوو ، لەجەنگی دژ بەداعشیش ئەوەندەی ھاوکاری داعشی کرد ئەوەندە ھاوکاری ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی نەدا .
لەئێستادا (ڕوسیا و چین )خەریکی دارشتنەوەی ( جەمسەری ئۆراسیان )بەھاتنە ناوەوەی ھەندێ وڵاتی وەکـو ئێران تەنانەت ئەڵمانیا بەڵام لەم کاتەدا بۆئەم مەبەستە تورکیا (نێچیرێکی باشە تا ڕاوبکرێت) وڵاتێکی گونجاوە و پر کاریگەرە لەناوچەکە ئەگەر بێت و پاڵبداتە بلۆکی (روسیا_چین) کێشە بۆ وڵاتانی ھاوپەیمانی ئەمریکا دروست دەکات بە نەناردنی وزە و کاڵای تورکی و شلکردنی سنورەکانی بۆ بەلێشاو ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپی وە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێت لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا .

لەئێستا دا تورکیا فرۆکە F١٦ کانی زۆر کۆن و بێ کەڵک بوون خەریکی دۆزینەوەی ئەڵتەرناتیڤە ، یەکەم سزای ئەمریکا پێ نەفرۆشتنی سستەمی پاتریۆکی ئەمریکی و پێنەدانی فرۆکەی F٣٥ی ئەمریکی ، لەبەرامبەردا تورکیا خەریکی بەبەرھەمھێنانی فرۆکەی نیشتیمانی تورکی بەناوی TFX ، یان ڕووسیا دەتوانێت لە بری فڕۆکەی جەنگیی F٣٥ی ئەمریکی، فڕۆکەی جەنگیی SU_٣٥ی رووسی رادەستی تورکیا بکات.
بۆیە تورکیا دوو ئەگەری لەبەر دەستدایە :_
۱_لەیاریەکی سیاسی تەکتیکی نێوان ئەم دوو جەمسەرە نەیارەدا خۆی پڕ چەک دەکات و وەک سەربەخۆ خۆی نیشانبدات ،چونکە بەپێی ھەمو لێکدانەوەکانیش ئەمریکا ناتوانێ بەدیلی تورکیا پەیدابکات !
۲_بەھۆی ھەڵپەی ئەردۆگان و سەرەڕۆیی و گەورەبونی خۆی و غرورە زیاد لە پێویستەکانی ڕەنگە فریا نەکەوێت ئەو ڕۆکێتانە بۆ بەرگریکردن بەکاربھێنێت و لە پێشدا سەری خۆی بخوات چونکە ئابوری توکیا ڕوبەروی داڕمان بۆتەوە .
بەڵام بەپێی ڕێکەوتنی نێوان ڕوسیا و تورکیا ، ئەمریکا ھەر سزایەکی تورکیا بدات لە رووی سەربازییەوە، رووسیا ئەو بۆشاییەی بۆ پڕ دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.