کورد و ئایندەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

لەلایەن ستاندار Posted on 282 جار بینراوە

ڕێبەر حەسەن

ھاوکێشە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاری گەورە ھەنگاو دەنێت و بە ھۆکاری فرە جەمسەری لە ناوچەکەدا گۆڕانکاری جەوھەری لە نێوان ھاوپەیمانەکاندا دروست بووە ، تاکڕاوی و تموحی پاوانخوازی ئابوری و مەزھەبگەرای ھێزەکان لەناوچەکەدا وای کردوە کە دووبارە شڵەژانێکی سیاسی گەورە لەناوچەکەدا ڕووبدا ھاوشێوەی ڕوداوەکانی بەھاری عەرەبی ، بیرکردنەوەی دەستبەسەرداگردنی ناوچەکە لەلایەن کۆمەڵێک زلھێزی مەترسیدارەوە گریمانەکانی ڕودانی جەنگی زیاترکردوە

جگە لە کێشەی وزەی جیھانی و جیۆپۆلۆتیک ، کۆمەڵێک قەیرانی دیکە لە ناوچەکەدا وەکو گرفت و ئاڵنگاری نۆی دەبینرێن ، لەوانە پاوانخوازی ناوچەیی ئێران و تورکیا ، گەڕانەوەی ڕوسیا بە خەونی سەردەمی سۆڤێت و گەشەسەندی توانا ئابووریەکانی چین و تاکڕەوی ئەمریکا لە بڕیارداندا کە ھاوپەیمانەکانی نیگەرانکردوە ،

لەناو ئەم ناووچە پڕ لە ململانێ وکێشەیەدا کوردەکان بونیان ھەیە ، گەر مێژوو پێوەربێت بۆ ڕۆڵی کوردەکان لەم ھاوکێشە و ململانێ نوێیەدا ، ئەوا دڵخۆشکەر نیە ، چونکە بەردەوام ڕۆڵیان قوربانیدان بووە ، بەدرێژای مێژوو لە ھیچ ململانێکدا بە سەرکەوتوی نەھاتونەتەدەرەوە و لایەنی کەم نەبون بە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ ،

ئاڵنگاریەکانی ئەمجارە جیاوازترە و بەشێک لەھێزەکان جێگەی مەترسین بۆسەر ئسرائیل و ئەمریکا ، ھەروەھا ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە لە ٥ ساڵی داھاتوودا گۆڕانکاری ڕیشەی لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا ڕوبدات ، پرسیارە گەورەکە ئەمەیە ؟
ڕۆڵی کوردەکان چۆن دەبێت یان کوردەکان چۆن خۆیان ئامادەسازکردوە بۆ ھەر گۆڕانکاریەک لە داھاتودا دێتەپێش….؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.