ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ستاندەر لەسەر پرسی دانانی یاریدەدەرێک بۆ سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی گۆڕان و پارتی ساردی کەوتۆتە نێوانیان، سەرچاوەکە وتیشی ئەوە دوای ئەوەدێت پارتی دوو یاریدەدەری بۆ سەرۆکی حکومەت یەکیان بۆ کاوباری نەوت ئەوی تریش بۆ دارایی دانا، گۆڕان پێی وایە ئەو پۆستە ئێستا سەنگێکی ئەوتۆی نیە، سەرچاوەکە وتیشی گۆڕان داوای کردووە بەگوێرەی یاسا لە پەرلەمان نەک بڕیاری سەرۆک وەزیران ئەو پۆستە دروست بکرێت، تاکو ئێستا بە فەرمی پارتی بۆچونی خۆی لەو بارەوە نەخستۆتە ڕوو. بەڵام زیاتر لە جارێک داوای ناوی ئەو کەسەیان کردووە کە گۆڕان وەک یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت دیاریدەکات.