ستاندەر
بزوتنەوەی گۆڕان ناڕازیە لە داتاشینی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی و بەفەرمیش ئەو ناڕەزایەتیەی گەیاندۆتە پارتی.
چالاکی موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان هەواڵەی پشت ڕاستکردۆتەوە و بە ئاژانسی ڕاگەیاندووە ئەو ناڕەزایەتیە گەیەندراوەتە پارتی، باڵام تاکو ئێستا پارتی بەفەرمی وەڵامی گۆڕانی نەداوەتەوه.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە ترسی گۆڕان لەوەیە ئەو پۆستە نوێیە ڕۆلی وەزارەتی دارایی لاواز بکات کە ئێستا لای گۆڕانە.