بەرپرسێکی باڵای سەربازی تورکیا : پلانداڕێژەرانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کراونەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا

لەلایەن ستاندار Posted on 340 جار بینراوە

 

ستاندەر

ئەمڕۆ پێنجشەمە سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی تورکیا بە ڕۆیتەرزی راگەیاندووە کە پلانداڕێژەرە سەرەکییەکانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج.

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی دەوڵەتی تورکیا بە ماڵپەڕی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە ” پلاندانەرەکانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لەلایەن سوپای تورکیا و بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکان کراونەتە ئامانج و کوژراون”.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە بە ڕۆیتەرزی راگەیاندووە “یەکەمین ئامانج ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مانگ لە ناوچەیەکی پاریزگای دهۆک کراوەتە ئامانج و دووەمیشیان لە ڕۆژی چوارشەممەی ١٨ی مانگ لە باتوفا کراوەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکان”.

ئەمە لە کاتێکدایە میدیاکانی پارتی وێنەی هێرشبەرەکانیان بڵاوکردەوە و هەواڵی دەستگیرکردنیان بە خەڵک ڕاگەیاند.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.