هەوڵێکی تورکیا بۆ زیاتر قەرزدارکردنی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

هەوڵێی تورکیا بۆ زیاتر قەرزدارکردنی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەبێت، ستاندەر لە سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی عێراقەوە زانیویەتی کە تورکیا بە نوسراوێکی نهێنی داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە ئامادەی ڕێککەوتنە لەسەر ئەو سکاڵایەی کە عێراق لەسەر ئەو وڵاتەی تۆمار کردووە و داوای ۲۲ ملیار دۆلار دەکات بەهۆی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشێوەیەکی سەربەخۆ و لەڕێگای تورکیاوە.

لە نوسراوە نهێنیەکە تورکیا داوای ئەوەی کردووە کە سکاڵاکە بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان ناچار بکرێت بەدانی ئەو ۲۲ ملیار دۆلارە. ستاندەر زانیویەتی بەهەوڵی کۆمەڵێک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بریتین لە “ئەحمەدی حاجی ڕەشید و د. غالب محمد و هۆشیار عەبدوڵا و کاوە محمد” توانراوە شکست بەو هەوڵەی تورکیا بهێنرێ و سکاڵاکەی عێراق نەخرێتە سەر هەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.