ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی هێرشەکەرەکانی هەولێری بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

“رۆژی چوارشەممە 7/17/ 2019 رووداوێکی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر روویدا کە لە ئەنجامدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بە ناوی (عوسمان کۆسە) و دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەناوەکانی نەریمان (عوسمان محەمەدعەلی) و (بەشدار رەمەزان ساڵح) بوونە قوربانی.

هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان توانیان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا شەش کەس لە پەیوەند بەم رووداوەدا دەستگیر بکەن کە سێ کەس هاووڵاتی تورکیان لە نێویاندا ئەنجامدەری سەرەکی رووداوەکە بەناوی (مەزڵوم داغ). سێ کەسیش لە هاوکار و یاریدەدەرانی ئەنجامدەرانی رووداوەکە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن. هەروەها چەند کەسێکی دیکەش کە پەیوەندییان بەم رووداوەوە هەیە و لە رووی یاساییەوە داواکراون بەدواداچوون لە سەریان بەردەوامە.

بە پێی دانپێدانانی تۆمەتباران، رووداوەکە تیرۆریستییە و چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن بەرپرسێکی پەکەکە بەناوی فاتیح (بۆتان) لە قەندیل پلانی بۆ داڕێژراوە بە ئامانجی تیرۆرکردنی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و سەرەنجام تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. هەر بەپێی دانپێدانانی ئەنجامدەری سەرەکی رووداوە تیرۆریستییەکەش، هەردوو هاووڵاتییەکەی هەرێمی کوردستان تەنیا بە گومانی ئەوەی پاسەوانی دیپلوماتەکەی تورکیان کوژراون.

لێرەدا دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارانی رووداوە تیرۆریستییەکە دەخەینەڕوو. لەبەر رێزگرتن لە کەسوکاری قوربانییەکانی ئەم رووداوەش ساتی تەققەکردنەکە لێڵ کراوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

2019/7/26”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.