ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

ستاندەر

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەڵەتی تورکیا شەڕی تایبەت لەگەڵ ڕای گشتی گەلێ ئێمە و بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان دەکەن.

ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند ” له‌م چێوه‌یه‌دا هه‌واڵی درۆ ده‌رباره‌ی هێرشه‌ نامرۆڤانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باشووری كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن «بۆردومانی ڕێكخه‌رانی چالاكیی دژبه‌ میت» كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ٥ كه‌س له‌ هه‌رێمی بۆتان خۆیان ڕاده‌ست كردووه‌. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ شكۆی گه‌ریلاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان بده‌ن”.

ناوەندەکە ڕاشیگەیاند “به‌ر له‌ هه‌ر شتێك، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانداره‌تیی ناوه‌ندیی ئێمه‌ له‌ ڕێی مێدیاكانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و چالاكییه‌ی هه‌ولێر‌ نییه‌ كه‌ دژبه‌ میت ئه‌نجام دراوه. كه‌واته‌ هه‌واڵی گوایه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا بۆردومانی ڕێكخه‌رانی چالاكییه‌كه‌ كراوه‌، بێ واتایه‌. له‌ به‌رانبه‌ر گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی كورد بێ چاره‌ ماون و بۆ خۆڕزگاركردن په‌نا بۆ هه‌واڵی وه‌ها بێ به‌ها ده‌به‌ن”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە “به‌ ڕای گشتیی دیموكرات و وه‌ڵاتپارێز ده‌ڵێین؛ حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ – مه‌هه‌په‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ به‌رانبه‌ر تێكۆشانی ڕه‌وای ئێمه‌ ته‌نگه‌تاو بووه‌. پێویسته‌ له‌ به‌رانبه‌ر سیناریۆكانی شه‌ڕی تایبه‌ت وریا بن. جارێكی دیكه‌ ده‌ڵێین، له‌نێو هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بێت ئێمه‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ ئازادیی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ تێكۆشان”.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل :

ده‌وڵه‌تی تورك كاتێك له‌ به‌رانبه‌ر تێكۆشانی گه‌ریلاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ته‌نگه‌تاو ده‌بێت، وه‌ك هه‌میشه‌ له‌م دواییانه‌شدا ڕێبازی شه‌ڕی تایبه‌ت تاقی ده‌كاته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ل دروست بكات. داگیركه‌ران كه‌ له‌ خواكورك بگره‌ تا زاپ، له‌ زاپ بگره‌ تا دێرسم به‌ده‌ستی گه‌ریلا گورزی تووند ده‌خۆن، له‌ ڕێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ هیچ ڕاستییه‌كیان تێدا نییه‌ ده‌یانه‌وێت وره‌ی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان دابه‌زێنن و چاوی نه‌ژادپه‌رسته‌كان بۆیاخ بكه‌ن.

له‌م چێوه‌یه‌دا هه‌واڵی درۆ ده‌رباره‌ی هێرشه‌ نامرۆڤانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باشووری كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن «بۆردومانی ڕێكخه‌رانی چالاكیی دژبه‌ میت» كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ٥ كه‌س له‌ هه‌رێمی بۆتان خۆیان ڕاده‌ست كردووه‌. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ شكۆی گه‌ریلاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان بده‌ن.

 به‌ر له‌ هه‌ر شتێك، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانداره‌تیی ناوه‌ندیی ئێمه‌ له‌ ڕێی مێدیاكانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و چالاكییه‌ی هه‌ولێر‌ نییه‌ كه‌ دژبه‌ میت ئه‌نجام دراوه. كه‌واته‌ هه‌واڵی گوایه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا بۆردومانی ڕێكخه‌رانی چالاكییه‌كه‌ كراوه‌، بێ واتایه‌. له‌ به‌رانبه‌ر گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی كورد بێ چاره‌ ماون و بۆ خۆڕزگاركردن په‌نا بۆ هه‌واڵی وه‌ها بێ به‌ها ده‌به‌ن.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه‌ ٥ كه‌س له‌ بۆتان خۆیان ڕاده‌ست كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌مێژه‌ له‌ ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئێمه‌ دابڕاون و له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ باشووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ كڕدراون. هه‌واڵی ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ڤه‌ری شرنه‌خ چه‌ند كه‌سێك خۆیان ڕاده‌ست كردووه‌، دووره‌ له‌ ڕاستی. شتێكی وه‌ها له‌ ئارادا نییه‌.

به‌ ڕای گشتیی دیموكرات و وه‌ڵاتپارێز ده‌ڵێین؛ حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ – مه‌هه‌په‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ به‌رانبه‌ر تێكۆشانی ڕه‌وای ئێمه‌ ته‌نگه‌تاو بووه‌. پێویسته‌ له‌ به‌رانبه‌ر سیناریۆكانی شه‌ڕی تایبه‌ت وریا بن. جارێكی دیكه‌ ده‌ڵێین، له‌نێو هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بێت ئێمه‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ ئازادیی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ تێكۆشان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.