ئەمریکاوهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەیەکی تری سەربازی لەرۆژئاڤای کوردستان دەکەنەو

لەلایەن ستاندار Posted on 235 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتەهەواڵییەکانی رۆژئاڤای کوردستان هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی داعش بنکەیەکی تری سەربازی گوندی”غەننامییە” ی سەربەناوچەی درباسییە لەرۆژئاڤای کوردستان دەکەنەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان کردنەوەی ئەم بنکە سەربازییە دەلالەتە لەمانەوەی سەربازانی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە لەسوریا و بەتایبەتیش باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، کەمەبەست لێی سنوری رۆژئاڤای کوردستانە.

کردنەوەی ئەم بنکە سەربازییە نوێ یە لەکاتێکدایە “رەجەب تەیب ئەردوگان” هەرەشەی هێڕشکردنە سەر رۆژئاڤای کوردستان دەکات، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا و هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لەدروستکردنی بنکە سەربازییەکانیان بەردەوامن لەم ناوچەیەدا..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.