ستاندەر
سەرچاوەیەکی تایبەت لەئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە ستاندەری ڕاگەیاند کە یەکێتی زۆر نیگەرانە لەو ڕێوشوێنانەی بەرامبەر بە لایەنگرانی یەکێتی دەکرێ، ئەوان پێیان وایە ئەو سێ کەسە برادۆستیە سدقی کەریم خان و دوەکەی تر کە لایەنگری نزیکی یەکێتین و لەسەر ڕوداوەکەی هۆقەباز گیراون هیچ دەستیان لەڕوداوەکەدا نییە.
ئەو سەرچاوەی یەکێتی وتیشی یەکێتی پێیوایە تێوەگلانی ئەو سێ کەسە بڕادۆستیە لەهێرشەکەی هۆقەبار کە لایەنگری نزیکی یەکێتین، سیناریۆیە و پێشوتریش لە مەخمور و شەنگال ئەندام و لایەنگری یەکێتی بەناوی جیاجیا گیراون.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد کە ئەنجومەنی ناوەند لەسەر ئەو پرسە هەردوو جێگری سکرتێری یەکێتیان لەو بابەتە ئاگادارکردۆتەوە و لەماوەیەکی نزیکدا یەکێتی بەیاننامەی دەبێت و هەڵوێستی خۆی ڕادەگێنێت. هەروەها وتیشی یەکێتی پێیوایە کاتێک هەڵمەتێکی ڕاوەدونان و گرتن دەستپێدەکات بەمەبەست ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکرێنە ئامانج.