د.بەشیر حەداد: هەرێم بەمەرج مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

ستاندەر

د. بەشیر حه‌داد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی “چل خولەک” ـی کەناڵی سپێدە ڕایگەیاند ئەگەر بەغدا ئامادەبێت پارەی کۆمپانیاکان و ئەوقەرزانەی کە لەساڵانی ڕابردوو لەسەر هەرێم کەڵەکە بووە بگرێتە ئەستۆ و تەواوی مافەکانی کورد بدات ئەوا لەوکاتەدا هەرێم ئامادەیە مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

ناوبراو هۆکاری شکستهێنانی ڕێکەوتنەکانی ڕابردووی نێوان هەولێر و بەغدای گێڕایەوە بۆ پابەندنەبوونی بەغدا بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرامبەر هەرێم و وتی ڕێککەوتنەکانی ڕابردووەی نێوان هەولێر و بەغدا بەهۆی ئەوەوە شکستیان هێناوە چونکە بەغدا ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر هەرێم جێبەجێ نەکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.