‌وەزیر بەخشین و دیاریی بۆ چییە ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

عه‌بدولستار مه‌جید

لە کابینەی ھەشتەمدا بەندە وەزیری کشتوکاڵ بووم، ئێستا کە کابینەی نوێ دەستبەکاربووە، ھاوشێوەی ڕابردوو بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی لە بەرژەوەندی کەمینەیەک بەناوی (بەخشین و دیاریی)ـەوە ڕەنگە ھەر بەردەوام بێت .

پێمخۆشە دوو نمونە باس بکەم کە لەسەردەمی وەزیری خۆمدا بووە و بە کردەیی ڕێگریم لە بەفیڕۆدان و تەخشان و پەخشانی سامانی گشتیی کردووە .

یەکەم: ھەر وەزیرێک کە دەستبەکار دەبوو، بڕی (٣٠.٠٠٠) سی ھەزار دۆلاری وەک (دیاری) پێدەدرا، کاتێک سکرتێری بەڕێز بەڕێوەبەری نوسینگەی بەندە پارەکەی ھێنا و باسەکەی کرد، وتم “دەتوانم بیبەخشم بە خەڵک ؟” بەتایبەت کە قەیرانی دارایی سەریھەڵدابوو، موچەش دوو مانگ جارێک دابەشدەکرا .

وتیان ” نەخێر ئەوە بۆ کڕینی پێداویستی ناوماڵە” منیش ڕۆژی دواتر پارەکەم گێڕایەوە و پێموتن من پێویستم بەوە نیە و وەرگرتنی ڕەتدەکەمەوە

برای بەڕێزم کاک عبدالرحمان عبدالرحیم یش بەھەمان شێوە .

دووەم: بۆ ھەر وەزیرێک بەناوی (نەسریە ـ مینحە)ەوە مانگانە جگە لە موچەکەی خۆی (٧.٥٠٠.٠٠٠) ی پێدەدرا .

ئەوەندەی پەیوەندی بە منەوە ھەبوو لێژنەیەکی سێ کەسیم لە وەزارەت دروستکرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری ژمێریاریی و دوو ئەندامی دیکە .

ڕامسپاردن کە ھەر فەرمانگەیەک پێداویستییەکی ھەبوو داوایلێکردن لەو پارەیە بۆی بکڕن .

دیسان لەو مینحەیە ھاوکاری سەدان کەسی ھەژار و نەخۆش و پێشمەرگەمان کرد، لە ھەمووی گرنگتر نەمھێشتووە ھیچ فەرمانبەرێکم لەو کاتە سەختەدا پێویستی بە ھیچ ھەبێ، ھەر بەو مینحەیە.

ئێستاش بەڵگەنامە و سەرجەم داتاکاکان لە وەزارەتن و ھەر ڕۆژنامەنوسێک یان کەسێک بیەوێ وردەکاریی خەرجکردنەکە بزانێ، دەتوانێ بچێت و لە ژمێریاریی داوای بکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.