نەزانین یان خۆلێگێلکردن

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

مەلا فەرمان

لە ماوەی حوکمڕانی حیزبی و بنەماڵەیی کوردی، تاکێکی کورد لەم هەرێمە ژیابێ و نەزانێ، کە:
1- حوکمڕانیەکی شکستخواردوە.
2- کەوتۆتە ژێر باری قەرزەوە.
3- یەکرێزی و یەک ئیدارەیی نامۆیە بەم حوکمڕانیە.
4- چاکسازی درۆیەکی شاخدارە.
5- ئازا لە ناوخۆ و چاولەژێر لە دەرەوە.
6- بێ بەرنامەی نیشتمانی.
7- ئەوەندەی کرابێت: حکومەتیان قەڵەوتر کردوە، موچەخۆر و بندیواری حیزبی لە ژمار نایەت.
8- رۆتین وبەرتیل لەسەر جادەوە دیارە.
9- قۆڕخی بازار و بەهەدەردانی پارە و زەوی ئەم هەرێمە.
10- بە گورگانخواردکردنی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان
بە کورتی بونی سەدان دۆسیەی گەندەڵی لە تەواوی جومگە جۆرارجۆرەکانی ژیان، کە زۆربەیان لە کردەوەی لوتکەی دەسەڵاتی ئەم هەرێمەن و لە ئەوانیتریش بەپرسیارن.
ئۆپزسیۆن
کێ هەیە نەزانێ کە :
1- دروستبون و هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری گورزێکی کوشندەبو لە بەرەی ئۆپزسیۆن و پرۆسەی دیموکراسی، بەوەی متمانە و ئومێدی شەقامی بە ئۆپۆزیۆن کەمکردەوە و پرسی حیزبایەتیشی لای جەماوەر ناشرین کرد.
2- لادان و ساردبونەوەی گروپی بازنەی دەسەڵاتداری گۆڕان لە پرەنسیپەکانی گۆران رۆڵی گرنگی هەبو لەو بێئومێدیەی شەقام بە ئۆپۆزسیۆن.
3- رارایی سەرکردایەتی پارتە ئیسلامیەکان لە ئۆزسیۆنبوندا رۆڵی سەلبی گێرا لەو بی ئومێدیەی خەڵک.
بە کورتی ئەمانە هۆکاری سەرەکی بون لە وەی، کە :
– خەڵک تەسلیم بە ئیدارەی دەسەڵاتی حزب و بنەماڵە ببێت و لە ئاستیا دەستەوەستان بوەستێ.
– ئاوی زیاتر بەکەن بە ئاشی دەسەڵاتدا.
سەرۆک و یاریدەدەرەکان
شاندی دانوستانی گۆڕان لە گەڵ پارتی لە جێگا فەرمی نا فەرمیەکان باسیان لەوە دەکرد کە:
1- سەرۆکی حکومەت ١ یاریدەری دەبێت بۆ چاکسازی ئەویش دەبێت لە پەرلەمان یاسای بۆ دەربچێت. رۆژگار دەری خست کە دورە لە راستی.
2- سەرۆکی هەرێم یەک جێگری دەبێت و لە پەرلەمان سوێند دەخوات لەگەڵ سەرۆکی هەرێم. سەرۆکی هەرێم سوێندی خوارد و جێگریش بو بە ٢ دوو، یاریدەدەریش دیار نیە چەندە.
3- ریزکردنی دەیان پۆست و پلەی جیاجیا لە حکومەت.
جگە لە گروپی ناو بازنەی دەسەڵاتی گۆڕان ، چاودێران زو دەیانزانی ئەم دونگە چەورە چەند تەڵەیەکی گەورە و بچوکی بەدواوەیە، دوای دروستبونی حکومەت یەک بە دوای یەک دەتەقنەوە.
یەکێتی دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن
بە درێژایی ٥٤ ساڵی رابردو پەیوەندی سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی پەیوەندیەکی ناتەندرروستە و چەند جاریکیش خوێنڕشتن و ئیسقان شکانی لێکەوتۆتەوە. ئەم ئەزمونە تاڵە پێمان دەڵێت تا نەوەکانی ئەم دو دەسەڵاتە لە دەسەڵاتدابن یەکریزی کورد خەیاڵە و شەڕی ناوخۆ و دوبەرەکی لەبەردەرگایە.ئەمڕۆ، یەکێتی لە موسل دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن، لە کەرکوک بە ٦ کورسی پەرلەمانیە وە شەریکە، لە حکومەتی هەرێم جێگر بە ویراسە، لە بەغدا دژە.
لەهەمو ئەمانە خەتەرتر یەکتر تەخوینکردن لای ئەم دو نەوەیە لە کەلتوری عەشایەریە وە روچۆتە نێو کەلتوری حیزب و بۆتە خەتەرێکی گەورە لە رێی خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەم بەشەی کوردستان. بۆیە پەینەبردن بەم راستیانە هەم نەزانیە هەم خۆلێگێلکردن. ئەم بارودۆخەش هێند خەتەرناکە پێویستە هەرچی زوە چارە بکرێت، باشترین چارەسەریش رزگارکردنی ئەم هەرێمەیە بە پێی پلان و عەقڵێک ، دور لە کینە و رقی سیاسی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.