لادانی بەڕێوەبەری فەرمانگەکان،وەکوهەنگاوێکی بنبڕکردنی گەندەڵی

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

هه‌رێم حه‌سه‌ن

بەهۆی نەبونی چاودێری و لێپرسینەوەو کەمتەرخەمی حکومەت،لەسەرجەم کابینەکانی پێشووی حکومەت،بەهۆی زاڵبونی حیزب و زاڵبونی عەقلیەتی شاخ و خێڵایەتی،ژمارەیەکی زۆری بەرپرس بەڕێوەبەری فەرمانگەکان،لە ماوەی بیست و حەوت ساڵی حوکمڕانی کوردیدا لەپۆستەکانیان بەردەوامن،مەگه ر ئەوانەی مردن ئێقەی پێگرتبن،ئینجا کورسیەکەیان جێهێشتووە.

ئەو هۆکارانەی پۆست و پلەی بەو بەڕێوەبەرو بەرپرسانە بەخشیوە،ئاستی زانستی و شارەزایی ئیداری و زمان و کۆمپیوتەرو خزمەتی وەزیفی نەبوووە،بەڵکو زۆرینەیان بە
بیانووەکانی کەسوکاری شەهیدو خەباتی شاخ و کاریگەری عەشیرەت و ماستاوچیەتی بۆبەرپرسان و نزیکی لەکەسایەتی و فەرماندە سەربازیەکان گرنگترین هۆکاربون بۆ قۆرخکردنی پۆستەکان و مانەوەیان بۆماوەیەکی زۆر.

چەندین بەێوەبەری گشتی و قائیقایم و بەرێوەبەری ناحیەو فەرمانکەگان جیاوازەکان،کە لەهەر شارێکدا ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکات،لەوەتای حوکمڕانی کوردی هەیە لەپۆستدان،تەنانەت ئەگەر لەشارەکەی خۆشیان لادران،ئەوە دوای ماوەیەکی کەم یان پلەیان بەرزدەبێتەوە یان بەهەمان پۆستی خۆیان دەستبەکاردەبنەوە،وەکو ئەوەی کورد نەتەوەیەکی نەزۆک بێت و خوا ئەوانەی تەنها بۆپۆست دروستکردبێت.لەکاتێکدا زۆربەی ئەو بەڕێوەبەرانە،نەک نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی و سەرکەوتوویی ئیداریان نیشان نەداوە،کە شایەنی مانەوەبن،بەڵکو سەرچاوەی بەشێکی زۆری گەندەڵیەکانی کوردستانبوون.خۆ ئەگەر تەنها لەسەرشکستهێنانی پڕۆژەکان و کەمتەرخەمیەکانیان،دادگایەکی سەربەخۆ پەلکێشیان بکات،ئەوە زۆربەیان نەک دووبارەو سێبارە دادەرێنەوە،بەڵکو شوێنیان کونجی زیندانەکان دەبێت.

ئەوەی پێویستە کابینەی تازەی حکومەت سڵی لێنەکاتەوە وەکو هەنگاوی یەکەمی چاکسازی،بڕیاری لادانی زۆربەی ئەوانەیە کە پێشوتر لەپۆستدابوون،بەتایبەتی ئەو فەرمانگەو بەڕێوەبەرانەی کەزۆرترین هاوڵاتی لێی ناڕازین.
وەکو هەنگاوی یەکەمیش دەکرێت،لەو بەڕێوەبەری قوتابخانانەوە دەستپێبکرێت، کەچەندین جیلیان بەڕێکردووەو کاتی خۆی گلەییان لەسەرۆکی هەرێم دەکرد کەماوەکەی بۆدرێژکراوەتەوەۆ کورسی چۆڵناکات،بەڵام خۆیان چەندین ساڵە،دەرفەت نادەنه گەنجانی خاوەن بڕوانامە بێنەپێشەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.