د.محمود عوسمان: ئێران و تورکیا مەبەستیانە کورد شەڕی کورد بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 592 جار بینراوە

ستاندەر

لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رادیۆی نەوا، دکتۆر محمود عوسمان سیاسەتمەداری گەورەی کورد دەڵێت: ئەنقەرە و تاران مەبەستیانە کورد شەڕی کورد بکات، واتە پێشمەرگەی باشور شەری پەکەکە و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات، دەشڵێت حوکمەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ ئاگاداری لەشکرکێشی سوپای تورکیا و ئێرانن، بەڵام لێی بێ دەنگن.
دکتۆر مەحمود عوسمان دەشڵێت: هاتنی سوپای تورکیا و ئێران بۆ ناوخاکی هەرێم، مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سەروەری هەرێمی کوردستانەوە هەیە و تاران و ئەنقەرە مەترسی سەرەکین نەک پەکەکە و حێزبەکانی تری رۆژهەڵات بەسەر کوردستانەوە.

سەبارەت بەرۆڵی سەرکردایەتی کورد دکتۆر محمود رایگەیاندووە: سەركردایەتی كورد دەتوانێت هەنگاو بنێت و نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و لایەنەكان دیكە ئاگادار بكاتەوە لەو سنوربەزاندنانەی تاران و ئەنقەرە بەڵام سەركردایەتی سیاسی كورد لەباشور پێی ناچێت دژی ئەوكارانە بن، چونكە پەكەكەو حزبەكانی رۆژهەڵات تاوانبار دەكرێن و خەتاكە دەخەنە سەر كورد، بەداخەوە دژی ئەو لەشكركێشی و هێرشانە نین، کە لەلایەن توركیاو ئێرانەوە دەكرێت، هەندێكجاریش شەرمنانە ئیدانە دەكەن، بەڵام كە دژی نەبن بەفەرمی هیچ هەوڵێك نادەن لەوبارەیەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.