تكایه‌ به‌ دیمه‌نه‌كان هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن..!

لەلایەن ستاندار Posted on 399 جار بینراوە

هاشم برادۆستی

دیمه‌نه‌كان دوودیو و سێ دیویان هه‌یه‌… دوژمن و ناحه‌زانی برادۆست؛ میواندۆستی میرانی برادۆستیان قۆسته‌وه‌… به‌مه‌به‌ست، ناوزڕاندنی خانه‌دانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌یان كرده‌ ئامانج… ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و میرزادانه‌ هیچ كاتێك ده‌رگا به‌ڕووی لێقه‌وماوان داناخه‌ن. زۆرجاران خه‌ڵكی گرفتار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ڕوو له‌و خانه‌واده‌یه‌ ده‌كه‌ن. تاوانكارانی ڕووداوه‌كه‌ی (هۆقه‌باز)یش جوامێری و میهره‌بانی ئه‌وانیان به‌ده‌رفه‌ت زانیوه‌. هه‌ر بۆیه‌ (میرزاده‌كه‌ی برادۆست قوربانیه‌، نه‌ك تۆمه‌تبار).
مرۆڤێكی هۆشیار كه‌ ڕۆمانه‌ تاوانكاری و پۆلیسیه‌كانی (ئاگاتا كریستی) و كورته‌ چیڕۆكه‌ لێڵ و ترسناكه‌كانی (ئێدگار ئالان پۆو)ی خوێندبێته‌وه‌، له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ له‌پشت دیمه‌نه‌ بینراوه‌كان، دیمه‌نێكی پیلانگێڕی نه‌بینراو هه‌یه‌ كه‌ به‌ئه‌نقه‌ست كه‌سێكی خانه‌دانی بێ تاوانی وه‌كو (سدقی كه‌ریم خان مه‌حمود به‌گ برادۆستی) تێوه‌گڵاندووه‌..
هه‌موو دونیا ده‌زانێت، خانه‌واده‌ی ناوبراو خاوه‌ن مێژوویه‌كی شكۆداره‌ كه‌ سه‌رجه‌م گه‌لی كورد شانازی پێوه‌ ده‌كات. شكۆمه‌ندی گه‌لی كورد له‌ قاره‌مانیه‌تی داستانی (قه‌ڵای دمدم) ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌. ئه‌و داستانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ (400) ساڵ به‌ر له‌ ئێستا به‌ مه‌ردایه‌تی باپیره‌ گه‌وره‌ی ناوبراو (میر ئه‌میرخان برادۆستی) كه‌ به‌ (خانی له‌پزێڕین) ناسراوه‌ له‌ مێژوودا تۆمار كراوه‌.
به‌داخه‌وه‌..! كه‌سانێكی نامه‌رد كه‌ ئاستی ڕه‌وشتی و په‌روه‌رده‌ییان ئه‌وه‌نده‌ نزمه‌، ته‌نانه‌ت ناوی چوارینه‌ی خۆشیان نازانن، كه‌چی به‌ده‌نگ و دۆڵه‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌كو قاره‌مانێكی نه‌ته‌وه‌یی سووكایه‌تی به‌ (برادۆست و میرزاده‌كانیان) ده‌كه‌ن.

ئه‌وپه‌ڕی ناهۆشیاریه‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌وڵبدات گه‌نده‌ڵی ده‌یه‌ها ساڵه‌ی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌ ناوزڕاندنی خانه‌دانه‌كان و میرزاده‌كان په‌رده‌پۆش بكات. چاكسازی (سكرینپله‌ی) چاره‌سه‌ری ده‌ردی گه‌نده‌ڵی ئێوه‌ ناكات. ئه‌و هه‌نگاوه‌ ناماقووڵ و ناشرینه‌ی ئێوه‌ سه‌راتایه‌كه‌ به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌تێكی ماوه‌ كورت.
(هزری ماكیاڤیلی) له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی ده‌وڵه‌تداریه‌ فراوانه‌كه‌ی ئێستا ناگونجێت. (ماكیاڤیلینزم) بۆ شارۆچكه‌یه‌كی به‌ربه‌ری سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌شێت.. نه‌ك بۆ هه‌رێمێك كه‌ بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت بكات.. دیكتاتۆریه‌كه‌تان ته‌واو گه‌شه‌ی كردووه‌، خه‌ریكه‌ قۆزاخه‌ی دیموكراسی ده‌دڕێنێ وه‌ به‌بێ باڵی دێته‌ ده‌ره‌وه‌… (ئه‌فلاتون)ی فه‌یله‌سووف ڕاستی كرد كه‌ گوتی:” به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری له‌ هه‌ناوی دیموكراسیه‌ت سه‌رهه‌ڵده‌دات.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.