پ ی د. ڕعد رفعە
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌مه‌نێكی كورتی ده ساڵی به‌ڵام خاوه‌ن ئه‌زمونێكی درێژ له كاری سیاسی. له‌و ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا به چه‌ندین قۆناخی هه‌وراز ونشێودا تێپه‌ربووه، خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره وهه‌ڵه ونوشستی زه‌ق بووه. داهێنه‌ری ئۆپۆزسیۆنی سیاسی مه‌ده‌نی كه ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتووی بێ وێنه بوو له‌كوردستان، به‌ڵام ده‌سكه‌وتی ئۆپۆزسینهكهی له‌پرۆسه‌ی چوونه حكومه‌تدا له‌ده‌ستدا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێوه‌ره سیاسی وجهماوهیهكهی له پاشه‌كشێدایه، بیستوپێنج كورسی كه‌مكرده‌وه بۆ دوازده كورسی په‌رله‌مانی، نیو ملیۆن ده‌نگده‌ری كه‌مكرده‌وه بۆ كه‌متر له سهدونهوهت هه‌زار ده‌نگ.
ئه‌م پاشه‌كشێیه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چه‌ند فاكته‌ره‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م: نه‌بوونی دهستپێخشهری له كاری سیاسی‌دا وترس له كاردانه‌وه‌ی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات. ته‌نانه‌ت نه‌بوونی جیهانبینی تایبه‌ت به‌خۆی له تێگه‌یشتن له رووداوه جیهانی وهه‌رێمی وناوخۆییهكان ونه‌زانینی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان. زۆر جار به‌هۆی نه‌بوونی روئیای سه‌ربه‌خۆ له‌كاری سیاسی ودبلۆماسی نه‌یتوانیوه ده‌رفه‌ته زێرینهكانیش بقۆزێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دوای ریفراندۆم نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن، روانگه وستراتیژیه‌تی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران وكێشه‌كانی هه‌ولێر وبه‌غدا. ته‌نانه‌ت ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی عه‌بادیشیان ره‌تكرده‌وه كه وه‌كو هێزێكی سیاسی گه‌وره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات له جیاتی یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌پاڵ پارتی ویه‌كێتی!!!
دووه‌م: پشتگوێخستنی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تی وههرێمیهكان وبه‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی رۆڵی ووڵاتان له دارشتنی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وكاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌رازووی هێز له عێراق به‌گشتی وهه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت. پێده‌چێ ئه‌م پشتگوێخستنه وه‌كو میرات بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مابێته‌وه له نه‌وشیروان مسته‌فا دامه‌زرێنه‌ر ورێكخهری گشتی حزبه‌كه. پارتی ویه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان له كۆتای لیستی ئاره‌زو وگرنگی پێدانهكانیانه، كه‌چی توانیویانه له هه‌موو به‌ره‌كانی كاری سیاسی وحزبی ئه‌سپی خۆیان تاودهن وجۆرێك له فره به‌ره‌یی له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئه‌و دوو حزبه له‌پاڵ كاری سیاسی، رێكخستنی جه‌ماوه‌ریشیان دامه‌زراندوه. له‌پاڵ هێزی سه‌ربازی، كاری دبلۆماسی وپه‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تی وههرێمیهكانیان پشتگوێ نه‌خستوه. له‌پاڵ كڕینی ویژدانی رۆشنبیران وخاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان وسه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان، كه‌چی گرنگیه‌كی بێ وێنهدهدهن به كاری میدیایی وتوێژینه‌وه وكاری هه‌واڵگری. به‌ڵام گۆڕان وحزبه‌كانی تریش، كه چاكسازی كاری له‌پێشینه‌یانه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست هه‌موو جۆره خه‌باته‌كانی مه‌ده‌نی وسیاسی به‌یه‌كه‌وه گرێبده‌ن وله هه‌موو به‌ره‌كانی بنبهڕكردنی گه‌نده‌ڵی كاربكه‌ن. له ئه‌نجامدا لاوازی تۆڕی په‌یوه‌ندیه دبلۆماسی وسیاسیهكانی له‌گه‌ڵ حزب ورێكخراو و ووڵاته زلهێز وكاریگهرهكانی ده‌وروبه‌ر وه‌كو ئه‌وه بێت ئه‌و دۆسیه‌یان ته‌سلیمی پارتی ویه‌كێتی كردبێت.
سێیه‌م: مانه‌وه له بازنه‌ی رابردوو وپشتگوێخستنی داهاتوو وهیوا وئومێدهكانی نه‌وه‌كانی. ئێستا كاتێك بینه‌ر وبیسهری میدیای گۆڕان ده‌بیت هه‌ست ده‌كه‌ی وه‌كو پارتی ویه‌كێتی پڕۆژه‌ی داهاتویان نه‌ماوه بۆیه پێهه‌ڵدان به نه‌وشیروان مسته‌فا بۆته ویردی رۆژانه. پارتی مه‌لا مسته‌فای هه‌بوو، یه‌كێتی مام جه‌لال، ئێستاش گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فای كردۆته هێما وره‌مزی بزوتنه‌وه‌كه‌ی.
په‌نابردن بۆ سه‌روه‌ریه‌كانی رابردو (وه‌كو یه‌كه‌م حزبی ئۆپۆزسیۆن، یه‌كه‌م حزب دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی كرد به به‌رنامه وپڕۆژه، یه‌كه‌م حزب كه گه‌نجی كرده خاوه‌ن بڕیار وده‌سه‌ڵات، یه‌كه‌م حزب…یه‌كه‌م حزب …هتد) جۆرێكه له خۆدزینه‌وه له ئالهنگاریهكانی قۆناخی نوێ.
راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر وشاراوه هه‌یه، ئه‌ویش: گۆڕان به‌رهه‌می شه‌ونخونی وقوربانیدانی نه‌وه‌كانی پێش راگهیاندنیهتی له میدیای ئه‌هلی ورۆشنبیران وچه‌ندین چاڵاكی وچاڵاكوانی مه‌ده‌نی و ووتاری مامۆستایانی ئایینی ئازا وبیرمه‌ند وشاعیر وهونه‌رمه‌نده خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كان. گۆڕان هاتو كاری هه‌موو ئه‌وانه‌ی دووریه‌وه له بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی؛ هه‌ربۆیه نابێت ئه‌و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه سیاسیه جه‌ماوه‌ریه ببه‌سترێته‌وه به كه‌سێك یان گروپێك یان توێژێك وچینێك. له رابردودا گۆڕان له‌پێناو هیوای خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان دروستبووه ونابێ له ئێستا وداهاتوودا بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك یان گروپێك.
ئێستا گۆڕان له دوورێیاندایه؛ یان ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسیه‌ته‌ی ئێستا كه پێموایه شكستێكی گه‌وره چاوه‌ڕوانی ده‌كات، یان ئه‌وه‌یه به‌خۆیدا بچێته‌وه وخۆی نوێ بكاته‌وه وپه‌ره به‌ئه‌ركه سیاسی ومێژوویهكهی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌رده‌م هه‌نگاوێك له‌پێش حزبه‌كانی تر بێت.