یەکێتی داوای پارتی و تورکمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکوک بەزەختی تورکیای وەسف دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێک کە پێگەی “صوت العراق” بڵاوی کردۆتەوە پارتی دیموکرات و پێکهاتەی تورکمان لە پارێزگای کەرکوک داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکەن لەپارێزگای کەرکوک بۆکاتێکی تر کە بڕیاروایە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

پێگەکە باسی لەوە کردووە کە پێکهاتەی تورکمان لەهەوڵی ئەوەدان پێشنیارێک بدەنە عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران بکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی تر.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە لەکاتێکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دژی پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە لە کەرکوک و بە زەختی دەوڵەتی تورکیای دەزانێت، پارتی دیموکرات پشتیوانی دواخستنی هەڵبژاردن لەشارەکە دەکات بۆکاتێک کە بارودۆخی ئەمنی شارەکە ئاسایی دەبێتەووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.