تورکیا بەعەمبارکردنی ئاو لەبەنداوی ئەلیسۆهەرەشە لەعێراق دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی”رۆیتەرز” حوکمەتی تورکیا لەئێستادا سەرقاڵی عەمبارکردنی ئاوی زیاترە لەبەنداوی (ئەلیسۆ) لەسەر روباری دیجلە. بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز تورکیا ماوەی چەند دەیەیەکە خەریکی گڵدانەوەی ئاوی روباری دیجلەیە، ئەمەش بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرێژەی ١٢٠٠ مێگاوات.
بەنداوی ئەلیسۆ یەکێکە لەگەورەترین بەنداوەکانی تورکیا، بەنداوەکە لەساڵی ١٩٩٧ ەوە دەست کراوە بەدروستکردنی، تاوەکو ئێستاش فراوانکردنی پانتایی بەنداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی گڵدانەوەی زیاتری ئاو.
گڵدانەوەی ئاوی روباری دیجلە لەکاتێکدایە کەوا پێشتر حوکمەتی عێراقی سکاڵای لەتورکیا کردبوو بەوەی پێشێڵی عورفی نێودەوڵەتی و یاساکارپێکراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات لەبابەتی گڵدانەوەی ئاودا، زانیارییەکان باس لەوەدەکەن ئەگەر بێت و تورکیا دەست هەڵنەگرێت لەگلداناوەی ئاوی روباری دیجلە، ئەوا رێژەی ئاو لەم روبارەدا بەرێژەی %٧٠ کەم دەکات،ئەمەش دەبێتە هەرەشەیەکی گەورەبەسەر عێراقدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.