کێ لەپشت سەرهەڵدانەوەی داعشە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 373 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی ناسراوبە داعش،ئەوهێزەبوو کەلەساڵی ۲۰۱٤ لەسوریاوەهات و توانی لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا دووەم گەورەترین پارێزگای عێراق کە “موسڵ”ە داگیربکات پێشەڕەویەکانی هێندەخێرابوون تەنانەت لەبەغداش لەژێرمەترسیدابوو ، ئەوەی کەجێگای سەرسوڕمانبوو ڕێکخراوێکی ئاوا کەلەهەمووجیهان بەتیرۆریست ناسرابوو ، تەمەنی دروستبوونەکەی دەگەڕایەوە بۆ یەک ساڵ کە۲۰۱۳دروستبووبوو ، چۆن ئەم توانایایەنەی بۆدروستبوو : لەڕووی سەربازی،ئابوری،لۆجستی،سەدان ڕاهێنەری سەربازی،میدیایی،پسپۆڕی دروستکردنی چک ، لێدانی سککەی پارە! ئەم توانایانە هی ڕێکخراوێکی ئاوانەبوون ، بەبێ پاڵپشتی زلهێزێکی جیهانی. دوای ئەوەی لە ۲٤/۳/۲۰۱۹ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، پێشوازیی لە كۆتاییهێنان بە خەلافەتی داعش کردو وتی: تیرۆریستان لە هەركوێ‌ بن، روبەرویان دەبنەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاش، پیرۆزبایی سەركەوتن و كۆتاییهێنانی داعش لە عێراق و سوریا کرد ، بەڵام ئەمریکا کەپشکی شێری هەبوو لە کۆتایی هێنان بەداعش ، هیچ کات بەشێوەیەکی فەڕمی ڕاینەگەیاند ئەم ڕێکخراوە کام ووڵات پشتیوانی دەکات.

گومانەکانی سەرتورکیا :

لەسەرتای داگیرکردنی موسڵ کۆمەڵێک لەسەفارەت ونوێنەرانی تورکیا لەموسڵ بوون ، بەبێ هیچ زیانێک لەلایەن داعشەوەتەسلیم بەتورکیاکرانەوە ، لەکاتێکدا ئەم ڕێکخراوەهاووڵاتی هیچ نەتەوەیەکی قبوڵ نەبووجگەلە هاوفیکرەکانی ،دواتر لەساڵی ۲۰۱٦ تورکیابەبۆنەی سنوربەزاندنەوە فڕۆکەیەکی ڕوسیای خستەخوارەوە ، لەدوای ئەم ڕووداوە ڕوسیا وەک پەرچەکردارچەند گرتەڤیدۆیەکی بڵاوکردەوە کەوا تورکیا هاوکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکات ، گرتنی تڕابلوس بەئاسانی بەبێ زیان لەلایەن تورکیاوە ، بەڵام ئەمانەش هیچ کاردانەوەیەکی لەسەرئاستی ووڵاتانی بەشدارلەجەنگی داعش لێنەکەوتەوە.

گومانەکانی سەرئەمریکا :

بانگەشەی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە دوای ١١ی سێبتەمبەرەوە ، نەک قاعیدەو تاڵیبانی لەناونەبرد ، داعشی لە منداڵدانی قاعیدەدا هێنایە دەرەوە ، نەک تیرۆرو کردەی تیرۆریستی کەم نەکردەوە ، پانتایی تیرۆری و نائەمنی فراوانتر کردەوە ، نەک گروپە تیرۆریستەکانیان لەبەین نەبرد بەڵکو ژمارەیان زۆرتر و جغرافیای هەڵسورانیان بەرینترو بەرینتر بۆوە ، هەرچەندە زۆربەی ڕێکخراوەتیرۆریستیەکان لەنیشتیمانی عەربیدا سەرهەڵدەدەن ، بەڵام بۆسەرهەڵدانی هەرکامێکیان ئەمریکا پێشبینی کردووە کەبەچەندساڵ ئەم ڕێکخراوە لەناودەچێت ، هەربۆنمونە سەرەتای دەرکەوتنی داعش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەنتاگۆن ڕایگەیاند کەوا ئەم ڕێکخراوە دوای۱۰ساڵ لەناودەچێت ، لەم جۆرە وتارانەی ئەمریکا گومان بۆڕای گشتی دروستدەکات.

دەرکەوتنەوەی دووبارە داعش لەعێراق :

دووبارەدەرکەوتنەوەی داعش لەعیراق وبەتایبەت لەناوچەکوردییەکانی وەک کەرکوک وگەرمیان شتێکی سروشتی خۆرسک نییە ، بەڵکودەرئەنجامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێرانە ، وەک هەمیشە ئەمریکا لەپێناوبەرژەوەندی خۆیدا داڵدەو دنەی هەرهێزو لایەنێک دەدات ئەگەر دوژمنی دژەبەرکەی بێت ، دەیکات بەمقاش بەکاری دەهێنێت ، دیارە کە ئەمریکالە عێراق دژی میلیشیا شیعەکانی ئێرانەولەسەرەتای دروستبونیانەوە دژیان بوو هەمیشەلەهەوڵی هەڵوەشانەوەیاندابووە ، بەڵام تاکو ئێستا گرژییەکانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە ئەمیش لەڕێگای سەرهەڵدانەوەی داعش کێشەبۆملیشیاکان دروست دەکات،لێرەدا دیسانەوە گومانەکان دەچنەوەسەرئەمریکا کەلەپشت سەرهەڵدانەوەی داعش بێت لەبەرئەوەی:پرسی گەڕانەوەی ۳۲ هەزار لەکەس وکاری داعش لەسوریاوە بۆ موسڵ بەئاگاداری ئەمریکایە،لەکاتێکدا ئەمانەهەمویان کەس وکاری داعشن و بەفیکری ئەم ڕێکخراوە گۆشکراون و مەترسین بۆناوچەکە ، ئەوەی دەردەکەوێت ئەمریکاخۆی خزاندۆتەوە نێوان شەڕی مزهەبی شیعەوسونەودەیەوێت سونەکان لەبەرامبەر شیعەدابەهێزبکاتەوە سودلە مل ملانێکانیان وەربگرێت ، لەخۆنیشاندانەکانی کەرکوک بەڕوونی دەرکەوت کەچۆن ژنێکی سونەی عەرەبی و زۆرێک لەتورکمانەسونەکان ، چۆن دەنگی ناڕەزایەتیان بەرزکردەوە وبەئاشکرا بە “سەدام حسین”یان دا هەڵ دەگوت،جیالەمانە ماوەیەکی زۆرە لە لەلایەن سەرکردەعێراقیەکانەوە هۆشداری ئەوەدراوەکەوا جموجۆڵی داعش لەعیراق تایبەت لەکەرکوک و سنوری حەمرین زۆربووەوبە ئاشکرا دەبینرێن ، لەکەرکوک تەقینەوەیانکرد ، لەسنوری گەرمیان چوار ئاسایش وپێشمەرگەیان شەهیدکرد ، پرسیار ئەوەیەبۆچی ئەمریکا هەوڵنادات ئۆپڕاسیۆنی سەربازی لەم سنورانەدابکرێن دژی داعش؟ل لەکاتێکدا ئەمریکا بەناوی تیرۆر لەعیراق ،ئەمانەی دەبنرێت هەمویان گومانن لەوەی ئەمریکا لەپشت دوبارەسەرهەڵدانەوەی داعش بێت ولەبەرامبەرملیشیا شیعەکاندابەکاریان بهێنێت ، بەڵام دواجار زیانی گەورەتربەرناوچەکوردییەکان وکورد دەکەوێت ، بۆیەپێویستەسەرکردایەتی کورد زوترفریای خۆی کەوێت ، بەر لەهاتنی تایە قورسەکە بەڕبەخۆیدابدات….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.