ئەمریکا ٣٠٠ بارهەڵگری پڕ چەک و تەقەمەنی رەوانەی رۆژئاڤادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 317 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوە هەواڵیە خۆجێییەکانی رۆژئاڤا باس لەوەدەکەن، شەوی رابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ٣٠٠ بارهەڵگڕی پڕ چەک و تەقەمەنی رەوانەی قامیشلۆکردووە، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دوای ئەوە هات هەفتەی رابردوو تورکیا لەرێگەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەو”حامی ئۆکسۆی” هەرەشەی دروست کردنی ناوچەی ئارامی کردبوو بەشێوەی تاک لایەن لەئەگەری رێكنەکەوتنیان لەگەڵ ئەمریکادا. لەئێستادا ئەمریکا و تورکیا کێشەیان لەسەر شێوازی دروستکردنی ناوچەی ئارام هەیە بەدرێژایی سنورەکانی تورکیا لەسوریادا.

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر تورکیا مەبەستیەتی بەقوڵایی ٣٠ کم ی ناوچەی ئارام لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی خۆیدا بێت، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاندبوو وڵاتەکەی لەگەڵ ئەوەدایە ناوچەکە بەقوڵایی ٢ بۆ ١٤ کم بێت و بەهاوبەشی بەرێوەببرێت، نەک تەنیا لەلایەن تورکیاوە سەرپەرشتی بکرێت..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.